خهندان-
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، دو هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە، کە بەهۆی گوللهی هێزەکانی ئیسرائیلەوە لە کاتی هەڵکوتانە سەر نابلوس برینداربون.
هێزێكی گەورهی سوپای داگیرکەر لە بەیانیدا هێرشیان کردە سەر شاری نابلوس
ئاژانسی هەواڵ و زانیاریی فەلەستین (وافا)
بڵاویکردەوە، "هێزێكی گەورهی سوپای داگیرکەر لە بەیانیدا هێرشیان کردە سەر شاری نابلوس و دو گەنجیش لەکاتی پێکدادان لەگەڵ ئەو هێزانەدا بە سەختی برینداربون".
ئەحمەد جبریل، بەڕێوەبەری ئەمبولانس و فریاکەوتنی مانگی سور لە نابلوس دەڵێت، "تیمەکان دو برینداری زۆر سەختیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە له نابلوس، دواتر گیانیان لهدهستدا".
بە بۆمبی ژەهراوی هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەی پسپۆڕی نابلوس
ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزە داگیرکەرەکان بە بۆمبی ژەهراوی هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەیەک لە نابلوس، دەستدرێژییەکە جگە لەو دو شەهیدە، برینداربونی کەسێکی لێکەوتەوە، لەئەنجامی گازلێگرتنی لهلایهن سەگێکی پۆلیس و 55 کەسی دیکەش بەهۆی گازی فرمێسکڕێژەوە تهنگهنهفهس بون".
هێزەکانی ئیسرائیل هاوڵاتیانیان دەستگیرکردوە و هەڵیانکوتایە سەر چەند ناوچەیەکی شارەکە
بەگوێرەی ئاژانسەکە، "هێزەکانی ئیسرائیل هاوڵاتیانیان دەستگیرکردوە و هەڵیانکوتایە سەر چەند ناوچەیەکی شارەکە، هەروەها پشکنینیشیان بۆ نێو ماڵهكه ئەنجامداوە".
ئاماری کوژراوانی فەڵەستینی لهلایهن سهربازانی ئیسرائیلهوه لە سەرەتای ئەمساڵەوە بۆ 94 کەس بەرزبوەتهوە، کە 17 کەسیان منداڵن و ژنێکیان تێدایە.