یۆنان بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران پلانێك ده‌داته‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا

11:36 - 01/04/2023

4005جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک وەزیرانی یۆنان رایگه‌یاند، پێویستە یەکێتی ئەوروپا بیر لە دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بکاتەوە بۆ فراوانکردنی "سیاج" دژی کۆچبەران لە سنوری نێوان یۆنان و تورکیا.

کیریاکوس میتسوتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە میانی سەردانەکەیدا بۆ سنوری  شاری فیریس لە باکوری ڕۆژهەڵات-ی وڵاتەکەی بە ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگەیاند، "داوا لە یەکێتیی ئەوروپا دەکەم، بیر لە دابینکردنی دارایی بکاتەوە بۆ فراوانکردنی سیاجی کانزایی دژی کۆچبەران لە سنوری وشکانی نێوان یۆنان و تورکیا".

 کاتی ئەوە هاتوە یەکێتی ئەوروپا بەجددی بیر لە دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بکاتەوە 
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتی ئەوە هاتوە یەکێتی ئەوروپا بەجددی بیر لە دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بکاتەوە بۆ ئەم جۆرە پڕۆژەیە.
 ئێمە بەشداری لە ئاسایشی ئەوروپادا دەکەین
سەرۆک وەزیرانی یۆنان رونیشیکردەوە، "ئێمە بەشداری لە ئاسایشی ئەوروپادا دەکەین، هەروەها بەشدارییەکی کاریگەر لە سیاسەتی پەنابەری ئەوروپا دەکەین".
ئەسینا بڕیاریداوه‌ لە ماوەی ساڵێکدا 35 کیلۆمەتر بۆ سیاجەكه‌ی زیادبکات
هاوکات ئەسینا بڕیاریداوه‌ لە ماوەی ساڵێکدا 35 کیلۆمەتر بۆ سیاجەكه‌ی زیادبکات، کە بەرزییەکەی پێنج مەتر دەبێت و لە کەناری ڕوباری ئیفرۆسەوە درێژدەبێتەوە، کە سنورەکەی لەگەڵ تورکیا دیاریدەکات.

بەگوێرەی داتاکانی حکومەت، ئێستا سیاجەکە درێژییەکەی 37.5 کیلۆمەترە، به‌ڵام پانی هه‌یه‌ تا ساڵی 2026 درێژییەکەی بۆ 100 کیلۆمەتر زیاد بکات.
سەرۆک وەزیرانی یۆنان دەڵێت، تەنانەت بەبێ پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا ئەوکارە دەکات
سەرۆک وەزیرانی یۆنان چەندین جار جەختی لەوەکردەوە، تەنانەت بەبێ پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا ئەوکارە دەکات، کە بڕی تێچوەکەی نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆیه‌ و لە بودجەی نیشتمانییەوە دابینی دەکه‌ن.

کیریاکوس میتسوتاکیس باسی لەوەکرد، ئەو سیاجە "بەشدارییەکی گەورەیە" بۆ بەدەستهێنانی "، ڕێککەوتنی نوێ سەبارەت بە کۆچ و پەنابەری" لەبەرئەوەی ڕێگە بە پاراستنی سنورەکانی دەرەوە دەدات.
له‌ لوتکەی وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بەرەنگاربونەوەی کۆچی ناڕێکخراو گفتوگۆكرا
له‌ لوتکەی وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا كه‌ له‌ لە مانگی شوباتدا به‌ڕێوه‌چو گفتوگۆکان سەبارەت بەرەنگاربونەوەی کۆچی ناڕێکخراو گفتوگۆكرا، لەمیانی  کۆبونەوەکەدا نەمسا داوایکرد، بودجەی ئەوروپا بەکاربهێنرێت بۆ بەهێزکردنی ئەو سیاجەی کە بولگاریا لەسەر سنورەکانی لەگەڵ تورکیا.

بەڵام لە مانگی کانونی دوەمدا کۆمیسیۆنی ئەوروپا دژایەتی خۆی بۆ دابینکردنی بودجەی یەکێتی ئەوروپا بۆ دیوار و سیاجەکان دوپاتکردەوە، لەوبارەیەوە ئیلفا یوهانسون، کۆمسیۆنی کاروباری ناوخۆی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، لە بودجەی یەکێتی ئەوروپا پارە نییە بۆ ئەم سیاجە، ئەگەر پارە بۆ دیوار یان سیاج خەرج بکەین، پارە بۆ شتی دیکە نامێنێت.

هەروەها لە مانگی تشرینی یەکەمی 2021 دا 12 وڵات لە نێویاناندا یۆنان داوایان لە یەکێتی ئەوروپا کرد، کە بودجەی ئەم جۆرە بەربەستە دابین بکرێت بۆ چارەسەرکردنی هاتنی کۆچبەران لە ڕێگەی بیلاڕوسیاوە.