خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان هەور دەبێت و لە هەندێك کات نیمچە هەور دەبێت، سبەى بەیانى ئاسمان هەور و نیمچە هەورە دەبێت بەرزترین پلەکانى گەرمى بە (2-4) بەرزدەبنەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "ئه‌مشه‌و ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان هەور دەبێت و لە هەندێك کات نیمچە هەور دەبێت تا نیوەشەو ئەگەرى نمە بارانێکى کەم لە سەنتەرى شارەکان هەیە و بەفر بارینى بچڕ بچڕ تا سبەى بەیانى زو لە ناوچە شاخاویەکان بەردەوامى دەبێت".
ئه‌مشه‌و نزمترین پلەکانى گەرمى زیاتر ڕو لە دابەزین دەکەن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مشه‌و نزمترین پلەکانى گەرمى زیاتر ڕو لە دابەزین دەکەن بە بەراورد لەگەڵ نزمترین پلەکانى گەرمى ئەمڕۆ.
ئێستا لە باشورى هەرێمی كوردستان خۆڵ بارین هەیە
كه‌شناسی ده‌ڵێت، ئێستا لە باشورى هەرێمی كوردستان خۆڵ بارین هەیە و مەوداى بینین لە کەرکوک 2 کیلۆمه‌تر و لە خورماتو 1 کیلۆمه‌تر و چەمچەماڵیش تۆزێکى سوک هەیە.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "سبەى بەیانى ئاسمان هەور و نیمچە هەورە دەبێت بەرزترین پلەکانى گەرمى بە (2-4) بەرزدەبنەوە لەگەڵ ئەگەرى بەرزبونەوەى تۆزێکى سوک".