خهندان-
بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (2) کە لە 20 ئازاری 2023 دەرچوە و لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، سندوقێک بۆ کۆکردنەوەی داهاتی سزای ماددە هۆشبەرەکان دادەمەزرێت.
وهزارهتی دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان له بهیاننامهیهكدا بڵاویكردهوه، بەپێی مادەی (45) لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان ژمارە (1) ی ساڵی ( 2020) بڕیاردرا بەدامەزراندنی سندوقێک بەناوی سندوقی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان پارەدار دەکرێت لەو سزاو پێبژاردنانەی کەلەیاساکەدا دەقی لەسەر نوسراوەو لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو سندوقە سپاردە دەکرێت.
ئاماژهی بهوهشكردوه، بەپێی بڕگەیەکی ڕێنماییەکە پارەی ناو سندوقەکە تەنها بۆ ئەو دامەزراوە تەندروستیانە خەرج دەکرێت کە لەمادەی 38 یاساکەدا هاتوەو بۆ هیچ مەبەستێکی تر خەرج ناکرێت.
ئەو بڕە پارانەی بەپێی یاسا وەردەگیرێت بۆ مەبەستی سندوق دەکرێتە داهاتی کۆتایی بۆ گەنجینەی حکومەتی هەرێم
وهزارهتی دارایی و ئابوری دهڵێت، هەروەک لە بڕگەیەکی تردا هاتوە ئەو بڕە پارانەی بەپێی یاسا وەردەگیرێت بۆ مەبەستی سندوق دەکرێتە داهاتی کۆتایی بۆ گەنجینەی حکومەتی هەرێم و ڕاستەوخۆ دەکرێتە سەر هەژماری سندوقەکە.
لیژنەی باڵا دەسەڵاتی خەرجکردنی بڕی تەنها یەک ملیۆن دیناری هەیە
ئهوهشخراوهتهڕو، لیژنەی باڵا دەسەڵاتی خەرجکردنی بڕی تەنها یەک ملیۆن دیناری هەیە بۆ ئەو لایەنەی کە ماددە هۆشبەرەکە دەستگیر دەکات.