خهندان-
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، پێشبینی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد بۆ سەر ناوچەکە لە درەنگانی شەوی پێنجشەمە دهكهن، لە ئێستادا کاریگەری ئەم بارستە هەوا ساردە گەیشتوهتە سەر بەشێک لە وڵاتی تورکیا کە سەرچاوەکەی جەمسەری باکورە، دهشڵێت، "بەفربارین ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دهگرێتهوه".
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەورە بەگشتی، سنوری پارێزگای دهۆک ئاسمانی نیمچە هەورەو دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارانبارین لە ئێوارەدا کاریگەری بارانەکە زیاتر دەبێت دەگۆرێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقە بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگاکە.
سبەی لەدرەنگانی شەودا کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد رو لەناوچەکەمان دەکات
ئاماژهی بهوهشكردوه، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێک ناوچە نیمچە هەورە بەگشتی جگە لە سنوری پارێزگای دهۆک ئاسمانی نیمچە هەورەو هەوری تەواو دەبێت لەگەل کەمێک بارانبارین لەسەر ناوچە جیا جیاکانی ئەم پارێزگایە، لەدرەنگانی شەودا کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد رو لەناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما نزم دەکاتەوە بەچەند پلەیەک.
کاریگەری ئەم بارستە هەوا ساردە گەیشتوهتە سەر بەشێک لە وڵاتی تورکیا
كهشناسی دهڵێت، "پێشبینی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد بۆ سەر ناوچەکەمان لە درەنگانی شەوی پێنجشەمە دهكهین، لە ئێستادا کاریگەری ئەم بارستە هەوا ساردە گەیشتوهتە سەر بەشێک لە وڵاتی تورکیا کە سەرچاوەکەی جەمسەری باکورە بۆیە پێشبینی دەکەین سبەی لە درەنگانی شەودا ئەو بارستە هەوایە ساردە بگاتە سەر بەشێک لەناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و پاشان لە رۆژی هەینی تەواوی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم کاریگەر بێت بەم بارستە هەوایە ساردە".
گەیشتنی ئەم بارستە هەوا ساردە پلەکانی گەرما بەچەند پلەیەک نزم دەکاتەوە
ئهوهشی خستوهتهڕو، لەگەڵ گەیشتنی ئەم بارستە هەوا ساردە پلەکانی گەرما بەچەند پلەیەک نزم دەکاتەوە و بەتایبەت نزمترین پلەکانی گەرما وە پێشبینى دابارین هەیە بە تایبەت لە کاتەکانى بەیانى زوى رۆژى هەینى کەمێک باران و بەفریش لەسەر لوتکەى شاخە بەرزە سنورییەکان دەبارێت.
رۆژى هەینى شەپۆڵێکى بەفربارین ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەگرێتەوە
له راپۆرتهكهی كهشناسیدا هاتوه، "لەگەڵ بەردەوامى نزمبونەوەى پلەکانى گەرما لە رۆژى هەینى شەپۆڵێکى بەفربارین ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بە تایبەت ئەو ناوچە شاخاوییانەى بەرزیان لە 2000 مەتر زیاترە بەفر بارینى دەبێت".
رونیشیكردوهتهوه، "چڕترین ماوەى بەفربارین دەکەوێتە شەوى هەینى و بەرەبەیانى رۆژى شەممە، ئاستى بەفرى پێشبینیکراو لە نێوان (5-15) سانتیمهتر دەبێت رۆژى شەممە نزمترین پلەکانى گەرما لە قەزاو ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبێتەوە لە سفر پلەى سیلیزى و لە سەنتەرى پارێزگاکان لە نێوان (2-4) پلەى سیلیزى دەبێت".