خەندان-
بانکی رافیدەین پێدانی قۆناغی پێنجەمی قەرزی دەستپێکرد و داوا لەو کەسانە دەکات کە بە نامەی ئەلیکترۆنی ئاگادارکراونەتەوە، سەردانی لقەکانی بانک بکەن بۆ وەرگرتنی بڕی قەرزەکە.
نوسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، قۆناغی پێنجەمی تایبەت بە پێدانی قەرز بەشێوەی ئەلیکترۆنی بە فەرمانبەران و وەزارەتەکانی "ناوخۆ و بەرگری" دەستیپێکردوه.
بڕی قهرزهكه لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات بۆ 25 ملیۆن دیناری عێراقی
ئاماژه بهوهشكراوه، بڕی قهرزهكه لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات بۆ 25 ملیۆن دیناری عێراقی، وەرگرانی ئەم قەرزەش سەرەتا لەڕێگەی نامەی ئەلیکترۆنییەوە ئاگادار دەکرێنەوە، بە تایبەت ئەوانەی رێکارەکانی وەرگرتنی قەرزهكهیان تەواوکردوە و له رێگهی نامەی ئەلیکترۆنیهوه ئاگادار كراونهتهوه.
ئەو کەسانەی داوای پێشینەی قەرزیان کردوە دەتوانن بڕی قەرزەکەی وەربگرن
بانکی رافیدەین دهڵێت، ئەو کەسانەی بەرێگەی ئەلیکترۆنی داوای پێشینەی قەرزیان کردوە لە ڕێگەی ماستەرکاردەکەیانەوە دەتوانن بڕی قەرزەکەی وەربگرن، داواش دهكات ئهو كهسانهی رێکارەکانیان تەواو کردوە سەردانی لقەکانی بانک بکەن بۆ وەرگرتنی بڕی قەرزەکە.