خه‌ندان-
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاو بۆ سێیەمین ڕۆژ بەرزبوەوە، ئەوەش بەهۆی ڕاگرتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كه نیگەرانی لەبارەی کەمی دابینکردنی نەوت دروستکرد، به‌ڵام دۆخی بازاڕیش باشتر بو لەگەڵ هێورکردنەوەی ترسەکانی قەیرانی بانکی.
به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 36 سه‌نت واتا 0.46%ی نرخه‌كه به‌رزبوه‌وه و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 79.1 دۆلار، نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مریكاش 52 سه‌نت به‌رزبوه‌وه كه ده‌كاته 0.71%ی نرخه‌كه‌ی و یه‌ك به‌رمیل به 73.72 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
"راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم نیگەرانی لەسەر خستنەڕوی نەوت دروستکردوه
ساتۆرو یۆشیدا، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکانی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (راکوتێن سێکیوریتی) دەڵێت، "راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی لەسەر خستنەڕوی نەوت لە جیهاندا دروستکردوه"، هاوكات كه‌مبونه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر بانكه‌كانی ئه‌مریكا هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌ته‌واوی راگیرا
دوای ئەوی عێراق ده‌سه‌ڵاتی پێدرا كه هه‌نارده‌ی 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌رێمی كوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە رابگرێت به پاڵپشتی بڕیارێكی دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی، 25ی ئەم مانگە هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌ته‌واوی راگیرا، له‌ئێستاشدا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌كه پێویستی به ره‌زامه‌ندی به‌غدا هه‌یه.