بایدن هەڵوێستی خۆی لەبارەی جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی ڕوسیا لە بیلاڕوسیا راگه‌یاند

08:06 - 29/03/2023

3935جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، وته‌كانی ڤلادیمیر پوتن، هاوتا ڕوسییەکەی سەبارەت بە جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی لە بیلاڕوسیا بە مەترسیدار ناوبرد.

جۆو بایدن لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنوسانی راگەیاند، وته‌كانی ڤلادیمێر پوتن، "ڕاگەیاندنێکی مەترسیدار و نائارامکەرە".

 روسیا بڕیارە چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە بیلاڕوسیا جێگیر بکات
ڕۆژی شەممەی رابردو ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا رایگەیاند، بڕیارە چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە بیلاڕوسیا جێگیر بکات کە ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکایەتی دەکات.
واشنتن ئیدانەی راگەیاندنه‌كه‌ی روسیای کرد
واشنتن ئیدانەی راگەیاندنه‌كه‌ی روسیای کرد، کە زیاتر لە ساڵێک دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکانی مۆسکۆ بۆ سەر ئۆکرانیای لایەنگری ڕۆژئاوا هات کە هاوسنورە لەگەڵ هەردو وڵاتی ڕوسیا و بیلاروسیا.

بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەکرد، هیچ ئاماژەیەک نییە کە ڕوسیا لە پرۆسەی گواستنەوەی چەکی ئەتۆمیدا بێت.

نیشانەکردن

روسیا ئەمریکا