سەربازێکی سوپای عێراق بە تاوانێکی "قێزەون" دەستگیردەکرێت

06:11 - 28/03/2023

2906جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

هێزە ئەمنیەکانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، توانیان کارمەندێکی سەر بە وەزارەتی بەرگری دەستگیربکەن کە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوڵاتیەک لە ناو یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری بەغدا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، "هێزە ئەمنیەکان پاش تێپەڕبونی 24 کاتژمێر بەسەر ئەنجامدانی تاوانێکی کوشتن لەناو یەکێک لە هۆتێلەکانی ناوچەی بەتاوینی ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت، توانیویانە کەسێک دەستگیربکەن کە هەستاوە کوشتنی هاوڵاتیەک بەشێوازێکی قێزەون و پاشانیش بەکەتەر سەری بڕیوە. 

تەرمی پیاوێکی تەمەن 60 ساڵەیان لە ناو هۆتێلێکدا

ئەو سەرچاوە ئەمنیە ئەوەشی ئاشکراکردوە، تەرمی پیاوێکی تەمەن 60 ساڵەیان لە ناو هۆتێلێکدا و بە سەربڕدراوی دۆزراوەتەوە، پاش ئەنجامدانی تاوانەکە، بکوژەکە هەوڵی هەڵهاتن و خۆشاردنەوەی داوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان پاش بە دواداچونێکی ورد و چڕ ناسنامەی کەسەکەیان ئاشکرا کردوە و پاشان دەستگیریان کردوە، ئەو تۆمەتبارەش کارمەند بوە لە وەزارەتی بەرگری عێراق.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردوە، "لەئێستادا هێزە ئەمنیەکان لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی وردیان دەستپێکردوە، تاوەکو ئێستاش هۆکاری سەرەکی ئەو تاوانە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ تۆمەتباری سەرەکی بەردەوامە".

نیشانەکردن

عێراق