پارێزگاری بانکی ناوەندی: بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار جێگیردەکرێت

05:20 - 28/03/2023

10247جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، لەدوای خستنەڕوی سێ پاکێجی نوێ بۆ بەهای دراوە بیانیەکان، بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار جێگیر دەبێت. 

عەلی عەلاق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ڕێوشوێنەکانی بانکی ناوەندی بەردەوامن، ئەو پاکێجانەی کە خستویەتییە بازاڕەوە جددین و بەشدارییان لە سەقامگیری نرخی دۆلاردا کردوە، تا ئێستاش بەردەوامین لە ڕێکارەکانمان لەو ڕوەوە".

یەدەگی بانکی ناوەندی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت لەڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە

ئاماژەی بەوەشکرد، "یەدەگی بانکی ناوەندی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت لەڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە، بەو پێیەی سەرچاوەی یەدەگی دراوی بیانییە کە لە هەناردەکردنی نەوتی عێراقەوە دێت، ئەمەش هۆکاری سەرەکییە بۆ دیاریکردنی یەدەگەکان، ئەمەش بۆئەوەی کە یەدەگی بانکی ناوەندی لە چوارچێوەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکاندایە".

عەلی عەلاق ئەوەشی ئاشکراکردوە، "بانکی ناوەندی بەمەبەستی پێشخستنی کەرتی بانکی و سەقامگیرکردنی نرخی دۆلار کۆمەڵێک پاکێجی خستە بازاڕەوە و لەو هەنگاوانەش بەردەوام دەبن".

نیشانەکردن

عێراق