خهندان-
باڵیۆزی عێراق له توركیا رایگەیاند، سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تورکیا زەمینەیەکی لەباربو بۆ ڕێککەوتنی ستراتیژی لە نێوان ئەو دو وڵاتە، دەشڵێت، زیاتر تیشک خراوەتە سەر "دۆسیەی ئاو و ئەمنی".
ماجد اللجماوی، باڵیۆزی عێراق له توركیا به ئاژانسی ههواڵی عێراقی راگهیاند، سەردانی محهمهد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تورکیا زەمینەی لەباری بۆ ڕێککەوتنی ستراتیژی لە نێوان عێراق و تورکیا سازکرد.
سەردانی سودانی زەمینەیهكی لەباری بۆ ڕێککەوتنی ستراتیژی لە نێوان عێراق و تورکیا خۆشکرد
ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانی محەمەد شیاع سودانی تورکیا زەمینەیهكی لەباری بۆ ڕێککەوتنی ستراتیژی لە نێوان عێراق و تورکیا خۆشکرد، هەردو وڵات هەوڵ دەدەن هەماهەنگ بن و پەیوەندییەکانیان باشتربکەن.
لە سەردانەکەی سودانی تیشکخراوەتە سەر "دۆسیەی ئاو دۆسیەی ئەمنی"
باڵیۆزی عێراق له توركیا باسی لهوهشكرد، لە سەردانەکەی سودانی تیشکخراوەتە سەر "دۆسیەی ئاو دۆسیەی ئەمنی".
توركیا و عێراق ڕێککەوتن دەربارەی کاراکردنی ڕێگای شەمەندەفەر، واتا (ئەو رێگا وشکانییەی کە بە شەمەندەفەر عێراق بە تورکیاوە دەبەستێتەوە) رێگهکەش لە بەسرە تا سنوری تورکیا درێژدەبێتەوە، هەروەها دەبێتە هۆکارێک بۆ بوژانەوەی بازرگانی نێوان هەردو وڵات، لەگەڵ زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.