خهندان-
رێبوار بابكهیی، ئەندامی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، "باوەڕناکەم" بڕیاری راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا "کاریگەری لەسەر موچەی فەرمانبەران هەبێت"، دەشڵێت، شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا بۆ جێبەجێکردنی رێکەوتنەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
رێبوار بابكهیی كه هاوكات ئهندامی فراسیۆنی پارتییه، لهبارهی دادگای پاریس پهیوهست به ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستان، بە خەندان-ی راگەیاند، ئەو بڕیارە راستەوخۆ پەیوەست نیە بە هەرێمی کوردستانەوە، بەڵکو راستەوخۆ پەیوەندی بە سکاڵایەکی ئەو دو وڵات ( تورکیا و عێراق)ەوە هەیە، کە لە ساڵی 2014 عێراق سکاڵای لە تورکیا کردوە، بەهۆی ئەوەی پابەند نەبوە بە رێکەوتننامەی ساڵی 1973 لە نێوان هەردو وڵات کراوە، کە تورکیا رێککەوتنی گواستنهوهی بۆرییەکانی بە رێگەدان بە هەناردەکردنی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بەبێ رەزامەندی بەغدا.
عێراق دەڵێت تورکیا پاشگەزبوهتەوە لەو رێککەوتنی کردوە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا
ئەو ئەندامەی سامانە سروشتییەکان ئاماژهی بهوهشكرد، عێراق دەڵێت تورکیا پاشگەزبوهتەوە لەو رێککەوتنی کردوە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا لە ساڵی 2014.
لەبارەی دروستبونی کێشە لە پێدانی موچەی فەرمانبەران، ئهو پهرلهمانتاره دهڵێت رونیکرەوە، "ئەو بابەتە دەوەستێتە سەر ئەوەی کە ئاستەنگ بکاتە سەر هەناردەی نەوتی هەرێم، ئایا هەڵوێستی فەرمی تورکیا چۆن دەبێت؟ دوای ئەو بڕیارە، تا ئێستا تورکیا بە فەرمی هەڵوێستی خۆی رانەگەیاندوە، بە دڵخۆشییەوە هەردو حکومەتی هەرێمی و حکومەتی عێراق لە ماوەی رابردو چەند لێک تێگەیشتنیان ئیمزاکردوە، چەند رێککەوتنامەیەک هەیە لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا کە تیاییدا بودجەی کوردستان دیاریکراوە".
لێكتێگهیشتنی نێوان ههردو حكومهتی ههرێم و بهغدا وایکردوە ئێستا پرۆژە یاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە
ئهوهشی خستهڕو، لێكتێگهیشتنی نێوان ههردو حكومهتی ههرێم و بهغدا وایکردوە ئێستا پرۆژە یاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، "ئومێدمان هەیە کە پرۆژەی بودجە پەسەند بکرێت و هیچ کێشەیەک نەمێنێت لەسەر ئەو بابەتانە".
وابڕیارە پرۆژە یاسای نەوت و غازیش لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بنێرێتە پەرلەمانی عێراق
لەبارەی رەوانەکردنی پرۆژەی نەوت و غاز بۆ پەرلەمانی عێراق، رێبوار بابەکی جەختیکردەوە، "لە دوای ئەوەی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق رەوانەی پەرلەمان کرا، وابڕیارە پرۆژە یاسای نەوت و غازیش لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بنێرێتە پەرلەمانی عێراق تا پەسەند بکرێت".
باوەڕ ناکەم ئاستەنگی ئەوتۆ دروست بکات و هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی هەبێت لەسەر موچە خۆرانی هەرێم
لەبارەی رێککەوتنەکانی هەرێم و بەغدا دەشڵێت، "لێکتێگەیشتنی باش هەیە لە نێوان هەردولا لەسەر نەوت و غاز و میکانیزمەکان و پرۆژەی بودجە، باوەڕ ناکەم ئاستەنگی ئەوتۆ دروست بکات و هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی هەبێت لەسەر موچە خۆرانی هەرێم نابێت، هیچ کێشەیەک دروست نابێت بۆ موچەی فارمانبەرانی هەرێم، بەڵام دەکەوێتە سەر ئەوەی ئایا رێگە دەگرێت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بە بەندەری جیهانەوە؟ ئەم بڕیارە بە فەرمی عێراق راینەگەیاندوە هەروەها ئەو لێکتێگەشتنانەی هەیە لە نێوان هەردو حکومەت، دەچێتە بواری جێبەجێکردن".
پهرلهمانتارهكهی فراكسیۆنی پارتی وتی، راگرتنی نهوت كاتێك "کاریگەری دەکاتە سەر موچەی فەرمانبەران، حکومەتی تورکیا رێگری بکات لە ناردنی نەوت و حکومەتی عێراق، بڕیارەکە جێبەجێ بکات".
هاوکات حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە چاکسازییەکانی بۆ کۆکردنەوەی داهات لە ناوخۆ
رونیشیكردهوه، هاوکات حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە چاکسازییەکانی بۆ کۆکردنەوەی داهات لە ناوخۆ، بەردەوامیشە لەسەر گفتوگۆکانی لەگەڵ عێراقدا، "200 ملیارەکە خێرێک نیە عێراق پێمان بکات بەشێکە لە شایستەداراییەکانی هەرێم حکومەت".
شهوی 24ی ئهم مانگه، عێراق بەفەرمی لەلایەن تورکیاوە ئاگادارکرایەوە کە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە دۆسیەی ههناردهكردنی نهوتی خاوی ههریمی كوردستان لە بەرژەوەندی عێراق بڕیاری دەرکرد، ئێوارهی دوێنێش به فهرمی ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستان بۆ دهرهوه راگیرا.