خه‌ندان-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی دیاریكرد و بڕیاریدا 18ی 11ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره 90ی ساڵی 2023ی خوێنده‌وه، كه تیایدا هاتوه، "پاڵپشت به یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركرا بڕیارماندا به دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی 18ی 11ی 2023".
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانی كاری پێویست به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن
ئاماژه به‌وه‌شكرد، گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانی كاری پێویست به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانه و له رۆژی جێبه‌جێكردنییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
داوا له په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان ده‌كات كه‌وا هه‌نگاوی كرده‌یی بنێن
نوسراوه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه واژۆكراوه، داوا له په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان ده‌كات كه‌وا هه‌نگاوی كرده‌یی بنێن و په‌له‌بكرێت بۆ متمانه به‌خشین و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌واده‌ی خۆیدا كاره‌كانی بكات.