خهندان-
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئهمڕۆ یەکشەممە سهركۆنهی ئەو هێرشانەی ئەمریکای کرد كه كردیه سهر دێرەزور و رایگەیاند، واشنتن "درۆ" دەکات سەبارەت بەو شوێنە ئامانجدارانە، هەروەها پابەندبونی خۆی بە کۆتاییهێنان بە "داگیرکاری ئەمریکا" دوپاتکردەوە.
بهرپرسانی سهربازی ویلایهته یهكگرتوهكانی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشیان کردوهتە سەر دامەزراوەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا دوای ئەوەی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوەهۆی کوژرانی بەڵێندەرێکی ئەمریکی لە سوریا.
هێرشەکە بوەهۆی کوژرانی بەڵێندەرێکی ئەمریکی و برینداربونی پێنج سەربازی دیكه
23ی ئهم مانگه، ئەمریکا هێرشی کردە سەر ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کاردانەوەی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کە بوەهۆی کوژرانی بەڵێندەرێکی ئەمریکی و برینداربونی پێنج سەربازی دیكه، واشنتنیش رایگەیاند، "هێرشەکە گروپه چهكدارهكانی سهر به ئێرانی له پشته".
رهوانگهی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، لە هێرشە ئاسمانییەکهی ئهمریكادا سێ سهربازی سوریا، 11 چهكداری گروپه چهكدارهكانی سهر به سوریا و پێنج چهكداری ئێرانی كوژراون.
سوریا سهركۆنهی ئەو هێرشانەی ئەمریکای کرد كه كردیه سهر دێرەزور
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئهمڕۆ یەکشەممە سهركۆنهی ئەو هێرشانەی ئەمریکای کرد كه كردیه سهر دێرەزور و
رایگەیاند، واشنتن "درۆ" دەکات سەبارەت بەو شوێنە ئامانجدارانە، هەروەها پابەندبونی خۆی بە کۆتاییهێنان بە "داگیرکاری ئەمریکا" دوپاتکردەوە.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا (دوێنێ شهممه به كاتی ئهمریكا) لە كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا له ئۆتاوای کەنەداوه، رایگهیاند، "ئەمریکا بەدوای ململانێ لەگەڵ ئێراندا ناگەڕێت"، لەگەڵ ئەوەشدا هۆشداریی دایە تاران کە هێرشهكانی رابگرێت و دڵنیایدا كه ئەمریکا بۆ پاراستنی گەلەکەی ههمو كارێك دهكات.
هەڵە مەکەن، ئەمریکا بەدوای ململانێ لەگەڵ ئێراندا ناگەڕێت، نایکات
بایدن وتی، "هەڵە مەکەن، ئەمریکا بەدوای ململانێ لەگەڵ ئێراندا ناگەڕێت، نایکات، بەڵام ئامادەبن چونكه بە توندی گورز دەوەشێنین، ئەوە ڕێک ئەوەیە دوێنێ شەو ڕویدا".
، هێرش بۆ سەر بنکەکانی پەیوەست بە ئێران لە سوریا پێویستی بە وەڵامدانەوەی خێرا دەبێت
لایخۆیەوە وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند، هێرش بۆ سەر بنکەکانی پەیوەست بە ئێران لە سوریا پێویستی بە وەڵامدانەوەی خێرا دەبێت، ئەمەش دوای ئەوەی ڕاپۆرتەکان باس لە کوژرانی 19 کەس دەکەن لە یەکێک لە خوێناویترین ڕوبەڕوبونەوەکانی نێوان ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان.
ئێران دەڵێت، هێزەکانی و چەکدارە هاوپەیمانەکانی لەسەر داوای دیمەشق لە سوریان، هێزەکانی ئەمریکاش بە "داگیرکەر" دەزانێت.