خهندان-
وەزیری پەروەردەی عێراق رایگهیاند، هەمو خوێندكارانی قۆناغەکانی 12 بنهڕهتی، شهش و نۆی بنهڕهتی ناتوانن بەشداری تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بکەن، دەشڵێت، لە ئێستادا وانەی راگەیاندن زیادناکرێت بۆ قۆناغەکانی خوێندن.
ئیبراهیم نامس جبوری، وەزیری پەروەردەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن سەرجەم خوێندكارانی قۆناغەکانی 12 بنهڕهتی، شهش و نۆی بنهڕهتی ناتوانن بەشداری تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بکەن.
لە ئێستادا ناتوانن وانەی راگەیاندن بۆ قۆناغەکانی خوێندن زیاد بکەین
پهیوهست به زیادكردنی وانهی راگهیاندن، كه پێشنیاركراوه بۆ قۆناغهكانی خوێندن زیادبكرێت، ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا ناتوانن وانەی راگەیاندن بۆ قۆناغەکانی خوێندن زیاد بکەین.
رۆژی 20ی حوزەیرانی 2023ی داهاتوی دیاریکردوە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ
وەزارەتی پەروەردەی عێراق، رۆژی 20ی حوزەیرانی 2023ی داهاتوی دیاریکردوە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ.