خه‌ندان-
جوڵانەوەی نەوەی نوێ له باره‌ی راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، راگه‌یاند، وێڕای پشتیوانیی تەواویان بۆ ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە پاشەکشەی دیموکراسیی و ژیانی سیاسیی لەهەرێمی کوردستان، لەهەمانکاتدا "دەمانەوێت ئەوەش پشتڕاست بکەینەوە کە 100%ی زانیارییەکان ڕاستن و هێشتا هەندێک بابەتیتری تایبەت بە ئازادیی و سیستمی دادوەریی و بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان باس نەکراون"
جوڵانەوەی نەوەی نوێ له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، رایگه‌یاند، " باردودۆخی ئێستای کوردستان لەھەمو ڕویەکەوە لە پاشەکشەدایە و حکومەتی ھەرێمی ماوە بەسەرچوش بەدرێژایی حوکـمڕانی خۆی نەیتوانیوە و نەیویستوە خزمەت بە ھاوڵاتیان بکات و گەیشتوه‌تە ئاستێک ھەمو کارێکی نابەجێ و نایاسایی و نادیموکراسیی پەیڕەوبکات لە پێناو مانەوەی لەدەسەڵاتدا".
دەمانەوێت ئەوەش پشتڕاست بکەینەوە کە 100%ی زانیارییەکان ڕاستن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وێڕای پشتیوانیی تەواویان بۆ ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە پاشەکشەی دیموکراسیی و ژیانی سیاسیی لەهەرێمی کوردستان، لەهەمانکاتدا "دەمانەوێت ئەوەش پشتڕاست بکەینەوە کە 100%ی زانیارییەکان ڕاستن و هێشتا هەندێک بابەتیتری تایبەت بە ئازادیی و سیستمی دادوەریی و بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان باس نەکراون".
ئەم فشارانەی كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بە باشە كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ى به‌دیموكراسی بونی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات
جوڵانەوەی نەوەی نوێ باسی له‌وه‌شكرد، "ئەم فشارانەی كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و لەپاڵیدا فشارى ناوخۆیی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم بە باشە كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ى به‌دیموكراسی بونی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات، بۆیە ئەو فشار و خەمخۆرییەی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتیی شایەنی پێزانینی زۆرە و بەهیوای چڕکردنەوەی زیاتری فشارەکان بۆ ڕزگارکردنی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی لە دیکتاتۆریەتێکی حەتمی داهاتو، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئەگەر ئەم فشارانە چڕ نەکرێتەوە ئەوە مسۆگەر هه‌رێمی كوردستان له دیكتاتۆرییه‌تێکی حەتمی نزیك ده‌بێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمی كوردستان له هه‌ردو حزبی فه‌رمانڕه‌وا پارتى و یه‌كێتى، بەتەواویی ڕێگرن له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچونى پڕۆسه‌ى دیموكراسی و ئازادیی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ى ئه‌م بانگه‌شه‌یه پشتڕاستده‌كاته‌وه پشتبه‌ستنى پارتى و یه‌كێتییه به ئامڕازه نادیموكراسیه‌كان له به‌ڕێوبردنى هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌وانیش بریتین له:
یه‌كه‌م: دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان بەبێ هیچ بیانویەکی یاسایی و شەرعیی.
دوه‌م: ده‌ستێوه‌ردان له كاروبارى دادگاكان و لاوازكردنى ده‌سه‌ڵاتی دادوەریی و کۆنتڕۆڵکردنی تائاستی بێبەهاکردن.
سێیه‌م: سنورداركردنى مافه مه‌ده‌نیی و ئازادییه سیاسیه‌كان و سەرکوتکردنی دەنگ و رەنگی ئۆپۆزسیۆن.
چواره‌م: دەستگیرکردنی ڕۆژنامه‌نوسان و چالاکوانان.
پێنجه‌م: پسەرکوتکردنی شێوازه‌كانى به‌شداریی سیاسیی بەنمونەی خۆپیشاندان و گردبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان.
شه‌شه‌م: بره‌ودان به كلتوره نادیموكراسیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، بۆنمونە به‌حزبیكردنى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی.
پارتى و یه‌كێتى پێیانوایه له حاڵه‌تى به‌هێزبونی پڕۆسه‌ى دیموكراسی له هه‌رێم به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
جوڵانەوەی نەوەی نوێ ده‌ڵێت، "هۆكارى سه‌ره‌كیی شەلەلبونی بنه‌ما دیموكراسیه‌كان له‌لایه‌ن پارتى و یه‌كێتیه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى پێیانوایه له حاڵه‌تى به‌هێزبونی پڕۆسه‌ى دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوریه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، بۆیە بەردەوام ڕێگرن له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچونی پڕۆسه‌ى دیموكراسی لەهەرێمەکەدا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "ئێستا چیتر لەدۆخێکداین ئەگەر هه‌رێمی كوردستان یەک هەنگاوی بچوک بچێته دواوه ئەوە بەتەواویی ده‌بێته هه‌رێمێك کە سیستمی حوکمڕانیەکەی دیکتاتۆرییە، به‌ڵام پێویستى به‌وه‌یه دەیان هه‌نگاو بچێته پێشه‌وه بۆ گه‌یشتن به دیموكراسیه‌كی ته‌واو پێشكه‌وتو".