چالاكێكی مافەکانی ژنان سزای 40 مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

11:07 - 26/03/2023

2498جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

شیلان کوردستانی، چالاکی مافەکانی ژنان و خەڵکی شاری سنە کە لە خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی وڵاته‌كه‌ له‌دوای كوژرانی ژینا ئه‌منی به‌شداریكرد، لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامیه‌وه‌ لەو شارە، سزای 40 مانگ زیندانیكردنی بەسەردا سه‌پێنرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه‌، شیلان کوردستانی، وەرگێڕ و چالاکی مافەکانی ژنان لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی"، بە تۆمەتی ئەندامێتی گروپی نایاساییی ژیوانۆ سزای دو ساڵ و 9 مانگ بەندکردن و هەروەها بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی ده‌سه‌ڵات سزای 7 مانگ زیندانیكردنی بەسەردا سه‌پێنرا".

زۆرترین سزا واتا سزای 33 مانگ بەندکران جێبەجێ دەکرێت
بەپێی ئەو بڕیارە و یاسای کۆکردنی سزاکان، زۆرترین سزا واتا سزای 33 مانگ بەندکران جێبەجێ دەکرێت و له‌ئێستاشدا سزاكه‌ بۆ سێ ساڵ هەڵپسێردراوە.
 23ی 10ی ساڵی رابردو  لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە ده‌ستگیركرا
ئەو چالاکەی مافەکانی ژنان، 23ی 10ی 2022 پاش ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی دایەگەورەی و لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکومەتەوە ده‌ستگیركراوه‌.
بە دانانی بارمتە تا کۆتاییی دادگاییکردکەی و بە شێوەی کاتی ئازادکرا
شیلان کوردستانی پاش دو هەفتە دەستبەسەربون لەو ناوەندە حکومەتییە، بە دانانی بارمتە تا کۆتاییی دادگاییکردکەی و بە شێوەی کاتی ئازادکرا.

بەپەلە