شەپۆلێكی بارانبارین زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

10:49 - 26/03/2023

3002جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ  لە پاشنیوەڕۆ پێشبینى هاتنى شەپۆلى بارانبارین دەکرێت بۆ سەر ناوچەکەمان بە گشتى کاریگەرى پاڵە پەستۆیەک لە سەر عیراق ڕو لە ناوچەکەمان  دەکات، سبه‌ینێش بارانبارین لە کاتى جیا جیا بەشێوەی بارانى مامناوەند دەبارێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاسمان هەور دەبێت، لە پاشنیوەڕۆ پێشبینى هاتنى شەپۆلى بارانبارین دەکرێت بۆ سەر ناوچەکەمان بە گشتى کاریگەرى پاڵە پەستۆیەک لە سەر عیراق ڕو لە ناوچەکەمان  دەکات، بارانبارین لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکان دەبارێت، هەندێك جار هەورە تریشقەو لێزمە بارانى کورتخایەن دروست دەبێت.

له‌ بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و کەرکوک و ناوچەشاخاویەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم ئەگەرى باران بارینى زیاترە
ئاماژه‌ی به‌وشه‌كرد، له‌ بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و کەرکوک و ناوچەشاخاویەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم ئەگەرى باران بارینى زیاترە، لەگەڵ زیادبونى خێرایى با بۆ سەروى 20کم لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژى پێشو.
سبەی بارانبارین لە کاتى جیا جیا بەشێوەی بارانى مامناوەند دەبارێت
كه‌شناسی ده‌ڵێت، سبەی دوشەممە ئاسمان هەورى دەبێت، بارانبارین لە کاتى جیا جیا بەشێوەی بارانى مامناوەند دەبارێت، لەگەڵ باران هەورە تریشقەش دەبێت لەگەڵ ڵێزمە باران لە هەندێ کاتى  جیا، لە شەودا کاریگەرى شەپۆلى بارانبارین کۆتایی دێت لە سەر بەشێک لە ناوچەکەمان و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر :  21 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى
دهۆک: 19 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ :   19 پلەى سیلیزى
سۆران:  18  پلەى سیلیزى
گەرمیان:  24 پلەى سیلیزى