خه‌ندان-
پۆلیسی ئەڵمانیا ئەمڕۆ یەکشەممە پشتڕاستیکردەوە، کە دوای تەقەکردن لە شاری هامبۆرگ دو کەس کوژراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له روداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه.
پۆلیسی ئەڵمانیا ئامادەنەبو هیچ وردەکارییەک لەبارەی تەقەکەرەکەوە بدات، ڕۆژنامەی بیڵد بڵاویکردەوە، کە دوای ماوەیەکی کەم لە نیوەی شەوی رابردو پەیوەندی بە پۆلیسەوە کراوە و 28 ئۆتۆمبێلی پۆلیس بەپەلە چونەتە شوێنەکە.
دوای تەقەکردن لە شاری هامبۆرگ دو کەس کوژراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له روداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه
پۆلیسی ئەڵمانیا به‌یانی ئەمڕۆ پشتڕاستیکردەوە، کە دوای تەقەکردن لە شاری هامبۆرگ دو کەس کوژراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له روداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه.
لە نۆی ئەم مانگەدا، له روداوێكی ته‌قكردندا كه‌سێك شه‌ش كه‌سی كوشت
لە نۆی ئەم مانگەدا، له روداوێكی ته‌قكردندا كه‌سێك شه‌ش كه‌سی كوشت، پێش ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ژیانی خۆشی بهێنێت، لەو هێرشەدا هەشت کەسی دیكه‌ش بریندار بون کە چواریان برینه‌كه‌یان سه‌خته.
دەسەڵاتداران ئاماژەیان بەوە کردوە، هاتنی خێرای پۆلیس کە کۆتایی بە هێرشەکە هێنا و رێگری له زیادبونی ژماره‌ی قوربانیان كرد، بەو پێیەی تەقەکەرەکە تەقەمەنییەکی زۆری پێبوە.