خهندان-
"نادیە کاهف"ی سوری بوە یەکەمین دادوەری باڵاپۆش لە ویلایەتی نیوجرسی ئەمریکا، ئهو تەمەنی 50 ساڵه و لە میانی مەراسیمێکدا کە لە شاری پاتەرسن بەڕێوەچو بۆ ئەوەی وەک دادوەر لە دادگای باڵا لە ناوچەی پاسایک کار بکات، سوێندی یاسایی خوارد، هەروەها سوێندی یاسایی خوارد لەسەر قورئانێک کە لە داپیرەیەوە بۆی ماوەتەوە.
دوای ساڵێک لە چاوەڕوانی، نادیە کاهف، پارێزەری یاسای خێزان و کۆچبەری، بوە یەکەمین ژن کە باڵاپۆش بێت و وەک دادوەری دادگای باڵا لە ناوچەی پاسایک لە ویلایەتی نیوجرسی کاری بكات.
نادیە لە تەمەنی دو ساڵیدا لە سوریاوە ڕوی لە ئەمریکا کردوە
"نادیە" لە تەمەنی دو ساڵیدا لە سوریاوە ڕوی لە ئەمریکا کردوە، ئێستا بە فەرمی بوەته دادوەر و سوێندی لەسەر قورئانی پیرۆز خواردوە.
ئەو پارێزەرە سورییە لە ناوچەی پاسایک خزمەت دەکات و زۆر دڵخۆشە بەو ههنگاوهی، پێشتر لە ساڵی 2003ەوە لە دەستەی بەڕێوەبەری لقی نیوجرسی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسلامی، کە بریتییە لە (رێکخراوێکی ئیسلامی بۆ مافە مەدەنییەکان) كاریكردوه.
دادوەر نادیە سەرنجی لەسەر بابەتەکانی کۆچبەری بوە لە هەمان کاتدا پسپۆڕی یاسای خێزانییه
دادوەر نادیە سەرنجی لەسەر بابەتەکانی کۆچبەری بوە لە هەمان کاتدا پسپۆڕی یاسای خێزانییه، هەروەها وەک سەرۆکی ناوەندی ئیسلامی باسیک کاونتی کە یەکێکە لە گەورەترین مزگەوتەکانی ویلایەتەکە کاری کردوە، هەروەها وەک ڕاوێژکاری یاسایی Wafa House کاری کردوە، كه ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە و تایبەتە بە توندوتیژی خێزانی و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان.