خهندان-
درەنگانی شهوی رابردو پۆلیسی ئیسرائیل ئەو نوێژخوێنە فەڵەستینییانەی بە مەبەستی ئەنجامدانی شهونوێژ لە ناو مزگەوتی ئەقسا لە قودسی ڕۆژهەڵات ئامادەبون، دهركرد و دو کەسیان دەستگیرکرد.
ئاژانسی هەواڵی فەڵەستینی (وەفا) رایگەیاندوە، پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا بۆ سەرکوتکردنی ئەو نوێژخوێنانەی کە له قیبلەدا بون و بە زۆر له مزگهوتهكه دهریكردون و دو كهس له نوێژخوێنانهی دهستگیركردوه.
پۆلیسی ئیسرائیل ههوڵیداوه دەست بەسەر مۆبایلەکانیاندا بگرێت
ئاماژهی بهوهشكردوه، پۆلیسی ئیسرائیل ههوڵیداوه هەمو نوێژخوێنەکان بە زۆر كۆبكاتهوه و دەست بەسەر مۆبایلەکانیاندا بگرێت.
هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و بە زۆر نوێژخوێنانیان لە حەوشەکانی دەرکرد
ناوەندی راگەیاندنی "وادی حلوه" لە قودس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، "هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و بە زۆر نوێژخوێنانیان لە حەوشەکانی دەرکرد، ئەوەش لەکاتێکدایە کە بە چڕی ئەو هێزانە بڵاوەیان پێكراوه، کە غازی فرمێسکڕێژیان ئاڕاستەی نوێژخوێنان کرد و دەستیان بە دەستگیرکردنی بەرفراوان كرد و تهواوی دهروازهكانی چونە ژورەوەی ئەقسایان گرتوه".
چالاکوانانی فەڵەستینی لە سۆشیال میدیا گرتە ڤیدیۆییەکانیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا هێرشی پۆلیسی ئیسرائیل و دەستبەسەرداگرتنی مۆبایلەکانیان بە زۆر لە مزگەوتەکە پیشاندهدات.