خهندان-
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 4.7 پلەی رێختەر سنورەکانی نێوان عێراق و ئێرانی هەژاند و لەلایەن بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیانی هەردو وڵات کە هاوسنورن هەستیپێکراوە.
ناوەندی بومەلەرزەزانی یۆرۆ-دەریای ناوەڕاست بڵاویکردەوە، کاتژمێر 7:13 خولەک بەكاتی ئێران، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 بە پلەی ڕێختەر لەسنورەکانی ئێران و عێراق رویداوە.
بومەلەرزەکە 88 کیلۆمەتر لە شاری عەممارەی عێراق دوربوە
بومەلەرزەکە 88 کیلۆمەتر لە شاری عەممارەی عێراق و 37 کیلۆمەتر شاری دیهلۆرانی پارێزگای ئیلامی ئێران دوربوە، لەلایەن هاوڵاتیانی هەردو وڵاتەوە هەستیپێکراوە.
تاوەکو ئێستا زیانەکانی بومەلەرزەکە رانەگەیەندراوە، بەپێی بەدواداچونەکانیش، زیانی گیانی گیانی لێنەکەوتۆتەوە، تیمەکانی هەردو وڵاتیش لەهەوڵدان بۆ زانینی زیانە ماددیەکانی ئەو بومەلەرزەیە.