خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ته‌رمی منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵانیان گه‌یاندوه‌ته نه‌خۆشخانه كه گولله‌یه‌كی به‌ركه‌وتوه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
ته‌رمی منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵان گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانە
سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "ته‌رمی منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵان گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه كه به گولله كۆتایی به ژیانی هاتوه".
تائێستا هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه نیه
هه‌رچه‌نده تائێستا هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه نیه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ده‌ڵێت، "كه‌سوكاری منداڵه‌كه ده‌ڵێن به‌گولله‌ی چه‌كی باوكی كۆتایی به ژیانی هاتوه و منداڵه‌كه ده‌ستكاری چه‌كی كردوه".