خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی شه‌ممه هەرێمى کوردستان ده‌کەوێتە ژێر شەپۆلێکى باران بارین و هەورە تریشقە، ڕۆژی شەممە ئاسمان نیمچە هەور و لە هەندێك ناوچە هەورى تەواو دەبێت، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنى باران بارین و لە کاتەکانى نێوەڕۆدا.
هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر شەپۆلێکى باران بارین و هەورە تریشقە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "بەهۆی ناجێگیرى کەشوهەوا پێشبینى دەکرێت هەرێمى کوردستان بکەوێتە ژێر شەپۆلێکى باران بارین و هەورە تریشقە، ڕۆژی شەممە ئاسمان نیمچە هەور و لە هەندێك ناوچە هەورى تەواو دەبێت لە گەڵ بارینى کەمێک نمەباران بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان".
ڕۆژی یەکشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنى بارانبارین
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ڕۆژی یەکشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنى بارانبارین و لە کاتەکانى نێوەڕۆدا ڕێژەى بارانبارین زیاد دەکات و هەندێك کات هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت و خێرایی با (15-25) کم/س دەبێت.
دوشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینى نمەباران و بارانى مام ناوەند
كه‌شناسی ده‌ڵێت، ڕۆژی دوشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینى نمەباران و بارانى مام ناوەند و لە کاتەکانى شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور نمەباران لەناوچە شاخاویەکان و هەندى ناوچەى دیکە بەردەوامى دەبێت.