خهندان-
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگهیاند، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی عەبدولڕەحمان ڕێحانی، بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی برینداربوە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز گواستراوەتەوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، کۆڵبەرێک بە ناوی عەبدولڕەحمان ڕێحانی، تەمەن 37 ساڵ و خەڵکی گوندی "شوی" سەر بە شاری بانە، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی بە سەختی بریندار بووە.
ئەو هاوڵاتییە لە کاتی کۆڵبەری و لە بەرزایییەکانی ناوچەی سنوریی مین پیایدا تەقیوە
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاوڵاتییە لە کاتی کۆڵبەری و لە بەرزایییەکانی ناوچەی سنوریی "سارداو"ی بانە لاقی چوەتە سەر مین.
بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "شەهریار"ی تەورێز کراوە
ناوبراو بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "شەهریار"ی تەورێز کراوە و ئهمڕۆ هەینی، نەشتەرگەریی بۆ کراوە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی رابردودا 262 کۆڵبەری کورد کوژراون و برینداربون کە لانی کەم شهش کەسیان بەهۆی تەقینەوەی مین بوە.