خه‌ندان-
دوای ئەوەی زیاتر لە پینج ساڵ لەمەوبەر حزبه كوردییه‌كان بارەگاکانیان لە ناوچه‌كانی جه‌له‌ولا، سه‌عدیه، قه‌ره‌ته‌په، شاره‌بان و مه‌نده‌لی جێهێشت، هێشتا هیچ حزبێکی کوردی بە یەکێتیشەوە بارەگاکانیان بۆ ئەو ناوچانە نەگەڕاندوه‌تەوە کە دەکەونە سنوری ناوچە كێشه له‌سه‌ره‌كانی پارێزگای دیاله.
بەرپرسانی حیزبیش لە ناوچەکان دەڵێن حه‌شدی شه‌عبی نزیک لە ئێران ڕێگە بە گەڕانەوەیان نادات، له‌وباره‌یه‌وه، خه‌لیل خوداداد، به‌رپرسی كۆمیته‌ی جه‌له‌ولای یه‌كێتی، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند، "حه‌شدی شه‌عبی باره‌گاكانمان ڕاده‌ست ناكه‌نه‌وه له جه‌له‌ولا، تا ئێستا چه‌ندین جار سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای دیاله‌شمان كردوه، بەڵام بێ سود بوه".
تا ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ناحیه‌كانی قه‌ره‌ته‌په‌ی پارێزگای دیاله له ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمەرگەدا بون
تا ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ناحیه‌كانی جه‌له‌ولا، سه‌عدیه، قه‌ره‌ته‌په‌ی پارێزگای دیاله له ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمەرگەدا بون، تەنها له ناحیه‌ی جه‌له‌ولا یه‌كێتی ئەوکات سێ باره‌گای هه‌بو، هه‌روه‌ها ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته ئیداری و ئه‌منییه‌كانیشی بەدەستەوە بوون.
جگە لە یەکێتی، پارتی و زۆربه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كانی تر باره‌گایان له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی پارێزگای دیاله هه‌بو
جگە لە یەکێتی، پارتی و زۆربه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كانی تر باره‌گایان له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی پارێزگای دیاله هه‌بو و له كاتی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا ململانێی یه‌كتریان ده‌كرد، به‌ڵام ماوه‌ی 5 ساڵه رێگه به حزبه كوردییه‌كان نه‌دراوه ته‌نانه‌ت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش بگه‌ڕێنه‌وه ناحیه‌كانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه.
لەبارەی هەوڵەکانی یەکێتی بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکە، خه‌لیل خوداداد وتی، "نوسراومان له پارێزگاری دیاله و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه هێناوه بۆ جه‌له‌ولا بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكانمان، به‌ڵام باره‌گاكانمان ڕاده‌ست نه‌كراوه‌ته‌وه".
به‌پێی ئاماری ساڵی 2013، دانیشتوانی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له 800 هەزار كه‌س پێكهاتوه
به‌پێی ئاماری ساڵی 2013، دانیشتوانی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له 800 هەزار كه‌س پێكهاتوه، كه رێژه‌ی كورد كه‌متر بوه له (12%)، به‌و پێیه‌ی زۆربه‌ی كورده‌كان ناحیه‌كه‌یان جێهێشتوه، له ئێستادا هێزه‌كانی عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌قی سه‌ربه قه‌یس خه‌ز عه‌لی و هێزه‌كانی به‌دری سه‌ربه هادی عامری ده‌سه‌ڵاتدارن له‌ناوچه‌كه‌دا.
به‌پێی ئاماره‌كان، تا پێش ساڵی 1975 رێژه‌ی كورد له ناحیه‌كانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه، نزیكه‌ی 50% بوه، به‌ڵام له دوای ساڵی 1975 و ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی راگواستن و به‌عه‌ره‌بكردن، رێژه‌ی كورد به‌ته‌واوه‌تی له‌و ناحیانه كه‌میكرد.
عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق و هێزه‌كانی به‌در ده‌ستیان به‌سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتی و حزبه‌كانی تریشدا گرتوه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاگادار له ناحیه‌ی جه‌له‌ولا کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت به ده‌نگی ئه‌مریكای وت، "عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق و هێزه‌كانی به‌در ده‌ستیان به‌سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتی و حزبه‌كانی تریشدا گرتوه. ئه‌وان رێگرن له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبه كوردییه‌كاندا".
ساڵی 2014 داعش ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی دیاله‌ی كۆنتڕۆڵكرد و هێزی پێشمه‌رگه‌ش رۆیشته ئه‌و ناوچانه
كاتێك له ساڵی 2014 داعش ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی دیاله‌ی كۆنتڕۆڵكرد و هێزی پێشمه‌رگه‌ش رۆیشته ئه‌و ناوچانه، ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قورس ڕویدا، كورد هه‌ندێك له عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه‌ی به چونه پاڵ داعش و ده‌ست هه‌بون له كوشتنی نزیكه‌ی 180 پێشمه‌رگه تۆمه‌تباركرد، لە بەرامبەردا ئه‌وانیش پێشمه‌رگه‌یان به‌ڕووخاندنی گه‌ڕه‌كه عه‌ره‌ب نیشینه‌كان تۆمه‌تباركرد.
ئه‌و عه‌شیره‌ته عه‌ره‌بانه‌ی كه پێشتر له‌لایه‌ن كورده‌وه به ڕۆیشتنه پاڵ داعش تۆمه‌تبار ده‌كران، له ئێستادا ڕۆیشتونه‌ته پاڵ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ڕۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌یه له ڕێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبه كوردییه‌كان بۆ پارێزگای دیاله.
هه‌وڵێكی زۆرمان داوه باره‌گاكانمان له جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و مه‌نده‌لی بكه‌ینه‌وه
ئه‌حمه‌د مه‌جید، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی كوردستان، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندوه، "هه‌وڵێكی زۆرمان داوه باره‌گاكانمان له جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و مه‌نده‌لی بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام حه‌شد رێگه به كردنه‌وه‌ی هیچ باره‌گایه‌ك نادات ناوی كوردستانی له‌سه‌ر بێت".
ئه‌و وتیشی، "زۆربه‌ی ئه‌ندامانی رێكخستنه‌كانی ئێمه به به‌رپرسه‌كه‌شیانه‌وه له جه‌له‌ولا عه‌ره‌بن. پێیانوتراوه گه‌ر باره‌گاش داده‌نێن نابێت ناوی كوردستانی له‌سه‌ر بێت".
ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په 45 هه‌زار و ناحیه‌ی سه‌عدیه‌ش ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 45 هه‌زار كه‌سه
به پێی ئاماری ساڵی 2014، ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په 45 هه‌زار و ناحیه‌ی سه‌عدیه‌ش ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 45 هه‌زار كه‌سه، به‌ڵام ناحیه‌ی مه‌نده‌لی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 120 هەزار كه‌س بووه.
لایخۆیه‌وه شێركۆ تۆفیق، كارگێڕی لقی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، "له مه‌نده‌لییه‌وه تا ده‌گاته قه‌ره‌ته‌په كه باره‌گای حزبی كوردی تێدا نه‌ماوه، ڕووبه‌ری ناوچه‌كه 150 كم ده‌بێت".
وه‌كو پارتی چاوه‌ڕێی رێككه‌وتنی سیاسین بۆ بردنه‌وه‌ی باره‌گاكانمان بۆ ئه‌و ناوچانه
ئه‌و وتیشی، "ئێمه وه‌كو پارتی چاوه‌ڕێی رێككه‌وتنی سیاسین بۆ بردنه‌وه‌ی باره‌گاكانمان بۆ ئه‌و ناوچانه، بەڵام حزبه‌كانی تری وه‌كو یه‌كێتی رێگه‌یان پێنه‌دراوه باره‌گا دابنێن".
ناحیه‌كانی جه‌له‌ولا، قه‌ره‌ته‌په، سه‌عدیه و مه‌نده‌لی كه رێگه نادرێت حزبه كوردییه‌كان بۆیان بگه‌ڕێته‌وه، له ڕوی ئیدارییه‌وه سه‌ربه قه‌زای خانه‌قینن، له‌كاتێكدا به‌هۆی كوردبونی دانیشتوانی خانه‌قینه‌وه، هێزه كوردییه‌كان باره‌گایان له خانه‌قین هه‌یه.
په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌ش، سوزان مه‌نسور، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، "به‌م نزیكانه كێشه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی باره‌گای حزبه كوردییه‌كان بۆ ناوچه‌كانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گفتووگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق چڕكراوه‌ته‌وه".