خه‌ندان-
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگه‌ی دهۆك رایگه‌یاند، ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك لە گوندی ئیستیا لە شارۆچکەی باعەدرێی قەزای شێخان به سوتێنراوی دۆزراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردوه.
هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگه‌ی دهۆك له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شوانێک، پۆلیسی شێخان لە بونی تەرمی پیاوێک لە نێوان گوندەکانی ئیستیا و سه‌نته‌ری شێخان ئاگادار دەکاتەوە، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنه‌كه ته‌رمێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه "بە تەواویی سوتاوه".
تائێستا نامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه دیارنیه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، تائێستا نامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه دیارنیه و ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه و لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه.
پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی شێخان بەپێی مادەی 406 لێکۆڵینەوەی دەستپێکردوە
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگه‌ی دهۆك باسی له‌وه‌شكرد، پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی شێخان بەپێی مادەی 406 لێکۆڵینەوەی دەستپێکردوە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەم تاوانە.