خه‌ندان-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئه‌مڕۆ هەینی داوای لە فڕەنسا کرد خۆی لە توندوتیژی بەدور بگرێت و گوێ لە خۆپیشاندەران بگرێت، ده‌شڵێت، "ئەو کەسەی با دەچێنێت، زریان دەچنێتەوە"، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له دوێنێ خۆپیشاندانی توڕه‌یی به‌هۆی "چاكسازی له یاسای خانه‌نشینی" ده‌ستیپێكردوه.
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویەتی، "پێویستە حکومەتی فڕەنسا قسە لەگەڵ گەلەکەی بکات و گوێ لە دەنگی ئەوان بگرێت".
لە جیاتی چاندنی ئاژاوە لە وڵاتانی دیکە، پێویستە گوێ لە دەنگی گەلەکەتان بگرن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێمە پشتیوانی لە تێکدان و ئاژاوە ناکەین، بەڵام دەڵێین لە جیاتی چاندنی ئاژاوە لە وڵاتانی دیکە، پێویستە گوێ لە دەنگی گەلەکەتان بگرن و دور بکەونەوە لە بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەریان".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە ڕەخنەکان کرد کە لە دەرەوەی وڵات و لەنێویاندا لە فڕەنساوە ئاڕاسته‌ی وڵاته‌كه‌ی كراون له‌دوای كوژرانی ژینا ئه‌مینی، كچه كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له 16ی 9ی ساڵی رابردو، كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان رۆژ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له وڵاته‌كه دروستكرد.
له خۆپیشاندانه‌كانی رابردوی ئێران سەدان کەس کوژران
له خۆپیشاندانه‌كانی رابردوی كۆماری ئیسلامی له‌دوای كوژرانی ژینا ئه‌مینی، سەدان کەس کوژران کە دەیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بون و هەزاران کەسیش له‌و خۆپیشاندانانەدا دەستگیرکران، کە دەسەڵاتدارانی ئێران بە "ئاژاوەگێڕی" بە پلانی ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژئاوا ناویانبرد.
یەکێتیی ئەوروپا و هەروەها ئەمریکا و بریتانیا سزایان بەسەر تاران‌دا سەپاند
یەکێتیی ئەوروپا و هەروەها ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوی بریتانیا زنجیرەیەک سزایان بەسەر تاران‌دا سەپاند، بەتایبەت بەهۆی سەرکوتکردنی خۆپیشانده‌ران و ئه‌نجامدانی توندوتیژی دژی ژنان.
ناسر کەنعانی دەڵێت، "ئەو کەسەی با دەچێنێت، زریان دەچنێتەوە، ئەم جۆرە توندوتیژییە پێچەوانەی فێرکردنی وانەی ئەخلاقه بە کەسانی دیکەیە"، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێی فڕه‌نسا.
فڕەنسا شاهێدی خۆپیشاندان و مانگرتنه و ئه‌مڕۆش بۆ دوه‌مین رۆژ له‌سه‌ریه‌ك به‌رده‌وام بو
فڕەنسا بە هۆی چاکسازی لە سیستەمی خانەنشینی، کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆمار و حکومەتەکەی پاڵپشت بوە، شاهێدی خۆپیشاندان و مانگرتنه و ئه‌مڕۆش بۆ دوه‌مین رۆژ له‌سه‌ریه‌ك به‌رده‌وام بو.
دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە بە ملیۆنان کەس خۆپیشاندانیان کرد تاوه‌كو ئه‌مڕۆش داروپەردو زبڵ و خاشاک لە شەقامەکانی پاریس‌دا ماونه‌ته‌وه، تاوه‌كو ئێستاش زیاتر له 450 كه‌س لەناو پاریس و دەرەوەی پاریس ده‌ستگیركراون.
نزیکەی 441 پۆلیس و سه‌رباز بەهۆی توندوتیژییەکانەوە برینداربون
بەپێی وتەی جیراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فڕه‌نسا نزیکەی 441 پۆلیس و سه‌رباز بەهۆی توندوتیژییەکانەوە برینداربون، کە له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه برینداركراون.
ماکرۆن بڕیاریداوه چاکسازی لە سیستمی خانەنشینی له وڵاته‌كه‌یدا بكات
ماکرۆن بڕیاریداوه چاکسازی لە سیستمی خانەنشینی له وڵاته‌كه‌یدا بكات و تەمەنی خانەنشینی لە 62 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ بەرز دەکاتەوە، پێشنیاری كردوه کە سیستەمی خانەنشینی هەموار بکرێتەوە بۆ ئەوەی كورتهێنان له بودجەدا كه‌مبكرێته‌وه.