خهندان-
دو زیندانی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە هەڵکەندنی تونێلێکی بچوک لە یەکێک لە دیوارەکانیدا توانیان لە زیندانەکە هەڵبێن، یەکێک لەو کەرەستانەشی بەکاریانهێناوە، کەرەستەی سەرەتایی وەک فڵچەی ددان بوە.
ئارلی نیمۆ تەمەن 43 ساڵ و جۆن گارزا تەمەن 37 ساڵ لە زیندانی ڤێرجینیا هەڵاتن، توانیان لە یەکێک چێشتخانە دڵخوازەکانیان خواردنێک بخۆن.
لە کاتی ژماردنەوەی ڕۆتینی زیندانییەکاندا، بەرپرسانی زیندانەکە نەبونی ئەو دو زیندانییەیان ئاشکراکرد
لە کاتی ژماردنەوەی ڕۆتینی زیندانییەکاندا، بەرپرسانی زیندانەکە نەبونی ئەو دو زیندانییەیان ئاشکراکرد، پاشان دەستیان بەگەڕان و بەدواداچونەکان کرد بەدوای ئەو دو زیندانیکراوەدا.
ئەو دو زیندانییە خاڵێکی لاوازیان لە یەکێک لە دیوارەکانی زیندانەکەدا دۆزیوەتەوە
بەپێی زانیارییەکان، ئەو دو زیندانییە خاڵێکی لاوازیان لە یەکێک لە دیوارەکانی زیندانەکەدا دۆزیوەتەوە، بۆیە کەرەستەی سەرەتایی وەک فڵچەی ددان و پارچە کانزاییان بەکارهێناوە.
دوای شکاندنی دو دیواری ناو زیندانەکە، ئەو دو زیندانییە سەردەکەونە سەر دیواری دەرەوە و هەڵهاتن، هەروەها دو زیندانییەکە 6.6 میل بەڕێکەوتن بۆ گەیشتن بە چێشتخانەی خوازراو، لەوێش داوای (کێک و شیرینی)یان کرد.
دەسەڵاتداران وەڵامی پرسیارەکانیان نەدایەوە کە چۆن زیندانییەکان توانیویانە هەڵبێن، بەو پێیەی زانیاریی پەیوەندیدارە بە لێکۆڵینەوەکانەوە.