نرخی نەوت دابەزی

10:19 - 24/03/2023

4158جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

لەبازاڕەکانی جیهان ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بەهۆی ترسی ئەگەری زیادەڕۆیی لە دابینکردنی نەوت، بەتایبەت دوای لێدوانەکەی وەزیری وزەی ئەمریکا کە ڕایگەیاند، ڕەنگە ساڵانێکی زۆر بخایەنێت بۆ پڕکردنەوەی یەدەگی ستراتیژیی نەوتی ئەمریکا.

بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی وزە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 48 سەنت کە دەکاتە رێژەی 0.6% دابەزی و گەیشتوەتە 75.43 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس 52 سەنت کە دەکاتە رێژەی 0.7% دابەزی و گەیشتە 69.44 دۆلار. 

هێشتا لەسەر ڕێگان بۆ تۆمارکردنی قازانجی هەفتانە کە لە نێوان 3-4%یە

هێشتا هەردو جۆرەکەی نەوت، هێشتا لەسەر ڕێگان بۆ تۆمارکردنی قازانجی هەفتانە کە لە نێوان 3-4%یە، بەراورد بە گەورەترین دابەزینی هەفتانە لە چەند مانگی هەفتەی ڕابردودا بەهۆی قەیرانی کەرتی بانکی و ترسی ئەگەری پاشەکشە.

ئەمساڵ سود لە دابەزینی نرخی نەوت ئەستەمە

جێنیفر گرانهۆڵم وەزیری وزەی ئەمریکا بە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕاگەیاند، "ئەمساڵ سود لە دابەزینی نرخی نەوت ئەستەمە، ئەو فرۆشتنانەی ساڵی ڕابردو لەلایەن جۆو بایدن سەرۆک کۆماری عێراقەوە دەرهێنرا، پشکی نەوتی بۆ نزمترین ئاستی لە ساڵی 1983ەوە ئاڕاستەکرد"

کۆشکی سپی لە مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی ساڵی رابردو ڕایگەیاندبو، نەوت بۆ یەدەگی ستراتیژی نەوت دەکڕێتەوە کاتێک نرخەکانی لە نێوان 67-72 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک یان کەمتر بێت.

نیشانەکردن

نەوت