خهندان-
ناوەندی بومەلەرزەزانیی ئەوروپا-دەریای ناوەڕاست (EMSC) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.6 پلەی رێختەر لە سنوری نێوان توركیا و ئێران تۆمار کراوە.
بەپێی داتاکانی ناوەندی (EMSC)، چەقی بومەلەرزەکە بە دوری 95 کیلۆمەتر لە ئورمیە و 17 كیلۆمەتر شاری خۆی ئێران رویداوە کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای ئێران و ژمارەی دانیشتوانی 175 هەزار کەسە و هەردو ناوچەكەش هاوسنورن لەگەڵ توركیا.
بومەلەرزەکە بەقوڵایی 30 کیلۆمەتر لەسەر ئاستی روی دەریا تۆمارکراو
لە ڕاگەیەندراوەکەی سەنتەری ئەوروپا-دەریای ناوەڕاستدا ئاماژە بەوە کراوە، بومەلەرزەکە بەقوڵایی 30 کیلۆمەتر لەسەر ئاستی روی دەریا تۆمارکراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی برینداربون یان زیانی ماددی بەهۆی ئەم بومەلەرزانەوە بەدەست نەهاتوە، بەڵام لەلایەن زۆربەی هاوڵاتیانەوە هەستیپێکراوە