بەهای دۆلار گۆڕانکاری بەسەرهات

10:08 - 21/03/2023

30557جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی پشوی جەژنی نەورۆزەوە، لەبۆرسەکانی هەرێمی کوردستان پشو راگەیەندراوە، بەڵام بەپێی بازاڕە نافەرمیەکان بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 156 هەزار دینار.

بەگوێرەی زانیاری نافەرمی ئاڵوگۆڕی دراو، ئەمڕۆ سێشەممە بەهای 100 دۆلار بۆ کڕین بەرامبەرە بە 156 هەزار دینار، نرخی فرۆشتنیش 156 هەزار و 500 دینارە، هەروەها بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە چوار ملیۆن و 700 هەزار تمەن.

دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 156 هەزار و 450 دینار.

هەریەک لە بۆرسەکانی هەولێر و سلێمانی بڕیاریانداوە، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە بکرێتە پشوی فەرمی، واتە رۆژی یەکشەممەی داهاتو کە دەکاتە 25ی (ئازار/3)ی 2023 کارەکانیان بەشێوەیەکی فەرمی دەستپێدەکەنەوە.