بومەلەرزەیەک رویدا

09:13 - 20/03/2023

14646جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، ئەمشەو بومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای نەینەوا رویداوە و لەلایەن بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیانەوە هەستیپێکراوە.

دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو کاتژمێر 7:37 خولەک، بەدوری 38 کیلۆمەتر لە باشوری رۆژهەڵاتی شەنگال لە پارێزگای نەینەوا بومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.1 پلەی رێختەر رویداوە و لەلایەن زۆربەی دانیشتوانی ئەو پارێزگایە و دەوروبەری هەستیپێکراوە.

تاوەکو ئێستا بومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتۆتەوە

ئاماژەی بەوەشکردوە، تاوەکو ئێستا بومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتۆتەوە، تیمەکانیش بۆئەو مەبەستە بەدواداچون دەکەن.

نیشانەکردن

بومەلەرزە