خه‌ندان-
د. ماک سکێڵتن بەڕێوەبەری پەیمانگه‌ی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ توێژینه‌وه لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ خەندان، باس لەوەدەکات، دیداری سلێمانی هەنگاوێکی سەرکەوتوانە بو، دەشڵێت، "سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا له عێراق به‌ره‌وپێشچونی تایبه‌تی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام له رێگه‌ی بونی پێگه‌کانیانه‌وه له عێراق گرنگبونی هه‌ریه‌که له عێراق و هه‌رێمی کوردستان دوپات ده‌که‌نه‌وه".
د. ماک سکێڵتن لەپەراوێزی دیداری سلێمانی و لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ خەندان وتی، "بۆ من دیداری سلێمانی هه‌نگاوێکی سه‌رکه‌وتوانه بو، چه‌ندین پانێڵی جۆراوجۆرمان هه‌بو، نه‌ک ته‌نها بۆ که‌سایه‌تییه فه‌رمییه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت، به‌ڵکو بۆ ئه‌و که‌سانه‌شی که چالاکوان بون و به‌تایبه‌تیش ئه‌و که‌سانه‌ی که له دوایین پێشهاته‌کانی عێراقه‌وه نزیکبون، له‌م پانێڵه‌ی که ئه‌نجامماندا که له‌سه‌ر بارودۆخی ژینگه بو، دو وه‌زیر میوانی پانێڵه‌که بون، به‌ڵام شانبه‌شانی ئه‌وانیش که‌سێکی دیکه‌مان له‌گه‌ڵ بو که رۆژنامه‌وان بو، که بۆ چه‌ندین ساڵ به‌دواداچونی زۆر ورد و درشتی له‌سه‌ر بارودودۆخی ژینگه کردوه و هه‌روه‌ها یه‌کێکی دیکه له به‌شدارانی پانێڵکه‌مان چالاکوانێک بو، که به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بارودۆخی ژینگه کردوه، هه‌روه‌ها توێژه‌رێکی بواری ژینگه‌شمان له‌گه‌ڵدا به‌شداربو له چارم هاوس له له‌نده‌ن، که له‌سه‌ر کاریگه‌رییه جیهانییه‌کان زیاتر قسه‌ی ده‌کرد، بۆیه تێکه‌ڵکردنی ئه‌م ده‌نگه جیاوازانه له یه‌ک شوێندا هه‌نگاوێک بو بۆ ئه‌وه‌ی دیداری سلێمانی ده‌گمه‌نتر بکات".
زۆر له‌سه‌ر بابه‌تی بیروبۆچونه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و دوایین پرسه‌کانی عێراق خوێندنه‌وه‌یه‌کی وردم نه‌بوه
ئاماژەی بەوەشکرد، "زۆر له‌سه‌ر بابه‌تی بیروبۆچونه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و دوایین پرسه‌کانی عێراق خوێندنه‌وه‌یه‌کی وردم نه‌بوه، به‌ڵام عێراق یه‌کێکه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که پاش چه‌ندین ساڵ له جه‌نگ و چه‌ندین ساڵ له به‌ربه‌ره‌کانێ نێوده‌وڵه‌تی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دژوارییەکان هێشتا وڵاتێکی ستراتیژییه و هاوشێوه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم، بۆیه به‌رپرسانی ئه‌مریکا نێرده‌ی تایبه‌ت و باڵایان بۆ ئه‌م وڵاته ناردوه به‌هۆی ئه‌و گرنگییه‌ی که هه‌یه‌تی، به‌شێکی زۆری چاودێرانیش راوبۆچونی جیاوازیان له‌سه‌ر ئه‌م گرنگییه هه‌یه و دیبه‌تی جیاواز له‌خۆده‌گرێت، گومانیشم نییه له‌وه‌ی که سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا له عێراق به‌ره‌وپێشچونی تایبه‌تی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام له رێگه‌ی بونی پێگه‌کانیانه‌وه له عێراق گرنگبونی هه‌ریه‌که له عێراق و هه‌رێمی کوردستان دوپات ده‌که‌نه‌وه".
کۆنفڕانسی له‌م قه‌باره‌یه، به‌شێوازێکه که زانکۆی ئه‌مریکی ته‌نها ده‌توانێت له ساڵێکدا یه‌کجار بیبه‌ستێت
د. ماک سکێڵتن لەچاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ خەندان دەشڵێت، "به دڵنیاییه‌وه ئێمه ئه‌م دیداره‌مان له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌کی دیاریکراو ئەنجامداوە، به‌هۆی کۆرۆناوه چه‌ند ساڵێک بێبه‌شبوین له به‌ستنی ئه‌م دیداره، ئاشکراشه له هاوشێوه‌ی ئه‌م دیدارانه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت، بۆ به جێگه‌یاندنی، روبه‌ڕوی ئاڵه‌نگاری زۆر ده‌بیته‌وه، بۆیه کۆنفڕانسی له‌م قه‌باره‌یه، به‌شێوازێکه که زانکۆی ئه‌مریکی ته‌نها ده‌توانێت له ساڵێکدا یه‌کجار بیبه‌ستێت، بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت دیداره‌که بگۆڕین بۆ شه‌ش مانگ جارێک یا خود چه‌ندجارێک له ساڵێکدا ئه‌وا روبه‌ڕوی کارێکی زۆر ئه‌سته‌م ده‌بینه‌وه که قورسه هه‌روا به ئاسانی ئه‌نجامبدرێت، چونکه سه‌رچاوه‌ی دیاریکراومان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م شێوازه دیدارانه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی دیداری سلێمانی ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌یه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی سیاسی و به‌رپرسانی وڵاتان و توێژه‌ر و رۆژنامه‌وان و چالاکوانان له بواره جیاجیاکاندا و بۆ ساڵی داهاتوش له پلانماندایه ئه‌م کۆکردنه‌وه‌یه درێژه پێبده‌ین".
له‌وانه‌یه بیر له ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری بکه‌ینه‌وه به‌شێوازێک که چۆنیه‌تی رێکخستنی دیداره‌که یه‌کێک بێت له گوڕانکارییه‌کان
بەڕێوەبەری پەیمانگه‌ی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ توێژینه‌وه ئاماژەی بۆئەوەشکرد، "ئه‌م دیاره له ساڵێکدا یه‌کجار ده‌به‌سترێت، له‌وانه‌یه بیر له ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری بکه‌ینه‌وه به‌شێوازێک که چۆنیه‌تی رێکخستنی دیداره‌که یه‌کێک بێت له گوڕانکارییه‌کان، ئه‌وه‌ش به‌نده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له داهاتودا چی ده‌گوزه‌رێت، چونکه له‌مساڵدا ته‌واوی سه‌رنجه‌کان له‌سه‌ر بابه‌تی جیۆپۆله‌تیک، گۆڕانکاری که‌شوهه‌وا و بارودۆخی ئابوری بو، چونکه ئه‌وه ئه‌و شتانه‌ن که له ئێستادا ده‌گوزه‌رێن له ئێستای بارودۆخی عێراقدا، ساڵی داهاتو شته‌کان ته‌واو ده‌گۆڕێن، هه‌رساڵێک که ده‌ست به‌م دیداره ده‌که‌ین ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌و پرسانه بوروژێنین که له‌و ساته‌وه‌خته‌دا گه‌رم و گوڕن و جێگای تێڕامانن".