شارەزایەکی کەشناسی: ئەم هەفتەیە گونجاو نابێت بۆ گەشت و سەیران

10:39 - 18/03/2023

4634جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند، ئەم هەفتەیە کەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ناسەقامیر دەبێت و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە، بارانبارین بەردەوام دەبێت و ئەگەریشی هەیە لەناوچە شاخاویەکان بەفرببارێت، بۆیە گونجاو نابێت بۆ گەشت و سەیران".

شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسی لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە رایگەیاندوە، "لە کاتەجیاوازەکانی ئەمشەوە بۆ سبەی یەکشەممە 19ی مانگ بەتایبەت شەپۆلێکی تری دابارین سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە و ڕۆژانی نەورۆز و ئەم هەفتەیە بەگشتی بەزۆری کەش لەناوچەکانمان ناسەقامگیرە و باراناوی دەبێت و گونجاو نابێت بۆ سەیران".

ئەمشەو و سبەی 19ی (ئازار/3) بەزۆری شەپۆلی بارانبارین سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە

شاڵاو هیدایەت ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵە پاستۆیەکی دەریای ناوەڕاست لەکاتە جیاوازەکانی ئەمشەو و سبەی 19ی (ئازار/3) بەزۆری شەپۆلی بارانبارین سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە بەکاریگەری و بڕی جیاواز لەگەڵ تەرزە لەهەندێک شوێنی جیاواز  و هەورە بروسکەش، خێرایی با ش لە هەندێک کاتەکان زیاد دەکات تایبەت کاتی تاوە بارانەکان".

 ئەم دۆخە ناسەقامگیرە درێژەی دەبێت ئەم هەفتەیە

ئەوەشیخستۆتەڕو، "بەهۆی گەیشتنی قۆناغێکی تری هەور لەدەریای ناوەڕاستەوە و مانەوەی سیستمێکی شێداری مەداری و هەوری ناوخۆیی لەکاتە جیاوازەکانی 20ی مانگ و بۆ ڕۆژانی دواتر و ڕۆژانی نەورۆز حاڵەتی تری بارانبارین زیاتر بەشێوەی تاوەباران و لەشێوەی زستانی بەپێی ناوچە ناو بەناو ڕودەکاتەوە ناوچەکە ئەم دۆخە ناسەقامگیرە درێژەی دەبێت ئەم هەفتەیە".

لەسبەینێوە تاکۆتایی هەفتە بە ڕێژەی 3 تا 6 نزمدەبنەوە

شاڵاو هیدایەت دەشڵێت، "بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری و تێکەڵبونی بەحاڵەتەکانی ناسەقامگیری، کەشی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما لەسبەینێوە تاکۆتایی هەفتە بە ڕێژەی 3 تا 6 نزمدەبنەوە، لەگەڵ بارینی بەفر لەناچە شاخاویە کوێستاناویەکانی هەر چوار پارێزگاکە  بەڕێژەی مام ناوەند بۆ باش، ڕێژەیەکی تەواو باش لەباران بەگشتی بۆ ناوچەکان لەگەڵ بەرزبونەوەی ئاستی ئاو دروستبونی لافاوی کتوپڕ لەهەندێک ناوچە تایبەت نزمایەکان و ئەو شوێنانەی مەترسیان لەسەرە".

نیشانەکردن

كه‌شناسی‌