فرانک هۆگەربێتس جارێکی پێشبینی بۆ رودانی بومەلەرزە دەکات

06:19 - 18/03/2023

16264جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

فرانک هۆگەربێتس زانای بومەلەرزەزانی هۆڵندی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەبێ ئەوەی کاتەکەی دیاریبکات رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت لە عێراق و ئێران و لیبیا.

فرانک هۆگەربێتس سەرەڕای ڕەخنەی کەرتی زانستی، کە پشت بە جوڵەی هەسارەکان دەبەستێت بۆ پێشبینیکردنی چالاکیی بومەلەرزەزانی، بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی پێشبینییەکانی و لە نوێترین پەیامێکیشیدا بڵاویکردۆتەوە، "لە نەخشەی بڵاوکراوەدا وڵاتانی وەک عێراق، ئێران و لیبیا، جگە لە کینیا، تانزانیا، زامبیا، زیمبابۆی و هیندستان نیشانەیان هەیە بۆ رودانی بومەلەرزە".

فرانک هۆگەربێتس ڕوبەڕوی ڕەخنەی زۆر دەبێتەوە لەلایەن کۆمەڵگەی زانستی و بومەلەرزەناسەکانەوە

فرانک هۆگەربێتس کە ڕوبەڕوی ڕەخنەی زۆر دەبێتەوە لەلایەن کۆمەڵگەی زانستی و بومەلەرزەناسەکانەوە، پێشتر باسی لە کاریگەریی مانگی پڕ و پێگەی هەسارەکان لەگەڵ زەوی لەسەر چالاکیی بومەلەرزەزانی کردوە.

هەسارەکان هیچ پەیوەندییەکیان بە جوڵەی بومەلەرزەکانەوە نییە

شارەزایانی ناودار لە ماوەی ڕابردودا چەندینجار پشتڕاستیان کردەوە کە هەسارەکان هیچ پەیوەندییەکیان بە جوڵەی بومەلەرزەکانەوە نییە.

ناوی فرانک هۆگەربێتس مانگی ڕابردو سەریهەڵدا دوای ئەوەی سێ ڕۆژ پێش ڕودانی بومەلەرزە وێرانکەرەکەی 6ی شوبات، هۆشداری لە لە چالاکییە بومەلەرزەییەکان لە تورکیادا.

نیشانەکردن

بومەلەرزە

بەپەلە