بریتانیا رێوشوێنەکانی هاتنی گەشتیاران لەچینەوە ئاسان دەکات

05:42 - 18/03/2023

1358جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

حکومەتی بریتانیا بڕیاریدا، رێکارەکانی خۆپارێزی و سنوردارکردنەکان لەبەردەم هاتنی گەشتیارانی چین هەڵبگرێت و لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە، بەشێوەیەکی تەواوەتی بڕیاری هەبونی پشکنینی کۆرۆنا هەڵبوەشێنێتەوە.

بەگوێرەی میدیاکانی بریتانیا، پێشتر هەر گەشتیارێک کە سەردانی بریتانیای دەکرد، پێویستی بە پشکنینی کۆرۆنا بو بەجۆرێک لەماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێر ئەنجامدرابێت، لەهەمانکاتیشدا سەرەڕای بونی ئەو پشکنینە، لە فڕۆکەخانەکان داوا لە گەشتیاران دەکرا بێبەرامبەر پشکنینی دیکەی بۆ ئەنجامبدەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاری مەرجی پشکنینی کۆرۆنا بۆ گەشتیاران لە کاتژمێر 11:59 خولەکی رۆژی 4ی (نیسان/4)ی 2023ەوە هەڵدەگیرێت، هەروەها لەرۆژی 17ی ئەم مانگەشەوە ئەو کەسانەی لە چینەوە بۆ فڕۆکەخانەی هیزرۆ لە لەندەن گەشت دەکەن و پشکنینی کۆرۆنایان کردوە، چیتر داوایان لێناکرێت بەخۆبەخشی پشکنین ئەنجامبدەن.

ئەو بڕیارەی بریتانیا هەریەک لە هۆنگ کۆنگ، ماکاو، شارەکانی دیکەی چین دەگرێتەوە
ئەو بڕیارەی بریتانیا هەریەک لە هۆنگ کۆنگ، ماکاو، شارەکانی دیکەی چین دەگرێتەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێکە بۆ زیاتر کارئاسانیکردن بۆ ئەو گەشتیار و بازرگانانەی سەردانی بریتانیا دەکەن.

نیشانەکردن

چین