خهندان-
دکتۆر ئەنتۆن ڕیزایڤ پزیشکی پسپۆڕی لوت و قوڕگ و گوێ ڕایگەیاند، گوێی ناوەڕاست بەهۆی چەند کردەوەیەکی رۆژانەوە زیانی پێدەگات و هاوسەنگی مرۆڤ تێکدەچێت، یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانیش، بەکارهێنانی پاککەرەوەیە بۆ گوێیەکان.
دکتۆر ئەنتۆن ڕیزایڤ ئاماژەی بەوەشکردوە، بەکارهێنانی (گوێ پاککەرەوە) دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە کەناڵی بیستنی دەرەوە و ئەمەش لە بەرامبەردا دەبێتە هۆی زۆربونی ماددە زیانبەخشەکان، لەئەنجامیشدا هەوکردنی گوێی ناوەڕاستی لێدەکەوێتەوە.
هۆکارێکی دیکەی هەوکردنی گوێی ناوەڕاست، بەکارهێنانی هێدفۆنە
ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەشکردوە، هۆکارێکی دیکەی هەوکردنی گوێی ناوەڕاست، بەکارهێنانی هێدفۆنە کە لەلایەن چەند کەسێکەوە بەکاربهێندرێت، چونکە ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی گواستنەەی بەکتریای زیانبەخش بۆ گوێی ناوەڕاست و دواجاریش هەوکردنی لێدەکەوێتەوە.
باوترین هۆکار مانەوەی ئاوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە بەشی دەرەوەی گوێیەکاندا
ئەو پزیشکە دەڵێت، "باوترین هۆکار کە هاندەری زۆربونی میکرۆبەکان و گەشەکردنی پرۆسەی هەوکردنە، مانەوەی ئاوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە بەشی دەرەوەی گوێیەکاندا".
دکتۆر ئەنتۆن ڕیزایڤ جەخت لەسەر گرنگی ڕزگاربون لە ئاوی شیرین یان خوێ دەکاتەوە، بەجۆرێک دوربخرێتەوە لەگوێیەکان و بەهیچ شێوەیەک نەچێتە ناو گوێوە، دەشڵێت، "فاکتەری نەرێنی گرنگ هەیە، ئەویش بەرکەوتنی ناوچەی گوێ بۆ ماوەیەکی زۆر بە سەرما، ئەمەش بەزۆری بەهۆی کاریگەریی کارەبای هەواوە ڕودەدات، وەک ئەوەی لە ئۆتۆمبێلدا ڕودەدات کاتێک پەنجەرەکان کراوەن یان لەکاتی خەوتن لەژێر ئەیرکۆندیشن".