خهندان-
کۆمپانیای مێتا کە خاوەندارێتی فەیسبوک و ئینستاگرام دەکات بڕیاریدا بۆئەو دو تۆڕە کۆمەڵایەتیە لەبەرامبەر دابینکردنی خزمەتگوزاری ناساندن "ڤێریفا" بڕێک پارە لە بەکارهێنەران وەربگرێت.
کۆمپانیای مێتا لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مارک زوکەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە لە "کەناڵی مێتا"ی خۆیدا بڵاویکردۆتەوە، ئەو کەسانەی خوازیاری وەرگرتنی (ناساندن)ن بۆ فەیسبوک وئینستاگرامەکانیان، بڕێک پارەیان لێوەردەگیرێت، ئەمەش یەکێکە لە نوێترین تایبەتمەندییەکانی کۆمپانیاکە بۆ بەکارهێنەران، تا هەرکەسێک بیەوێت بەفەرمی بناسێندرێت (سەحە شینەکە) وەربگرێت، مانگانە بڕێک پارە بدات.
بۆ ئەکاونتی کەسی لەئێستادا بەردەستە و نرخی مانگانە 14 دۆلار و 99 سەنت دەبێت
مێتا ڤێریفای تەنها بۆ ئەکاونتی کەسی لەئێستادا بەردەستە و نرخی مانگانە 14 دۆلار و 99 سەنت دەبێت ئەگەر لەسەر سیستمی ئای ئۆ ئێس یان ئەندرۆید بکڕدرێت، بەڵام ئەگەر بۆ (وێب) بێت واتە کۆمپیوتەر، مانگانە 11 دۆلار و 99 سەنت دەبێت.
بەشداربوان دەتوانن نیشانە و پاراستنی خۆدزینەوەی چالاکانە بەکاربهێنن
لەوبارەیەوە زوکەربێرگ رایگەیاندوە، "ئەمڕۆ مێتا ڤێریفای لە ئەمریکا نمایشکرا، بەشداربوان دەتوانن نیشانە و پاراستنی خۆدزینەوەی چالاکانە بەکاربهێنن"
بڕیارەکەی زوکەربێرگ بۆ دەستپێکردنی خزمەتگوزاری بەشداریکردن بۆ پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیای تویتەر کە
ئیلۆن ماسک خاوەندارێتی دەکات لە مانگی (کانونی دوەم/1)ی ساڵی ڕابردودا خزمەتگوزاری بەشداریکردنی خۆی بەناوی تویتەر بلو دەستپێکردەوە، دوای ئەوەی هەوڵێکی پێشوی بۆ خستنەبازاڕ شکستی هێنا
خزمەتگوزارییەکە دەخاتە بەردەستی بەکارهێنەرانی لە ئەمریکا و ئوسترالیا و نیوزلاند
لە ئێستادا کۆمپانیای مێتا، خزمەتگوزارییەکە دەخاتە بەردەستی بەکارهێنەرانی لە ئەمریکا و ئوسترالیا و نیوزلاند، بەڵام خەڵک دەتوانن بەشداری لیستی چاوەڕوانی بکەن بۆئەوەی ئاگادارکردنەوەیەک وەربگرن کەی لە ناوچەکەیان بەردەست دەبێت.
هەروەها ئەو بەکارهێنەرانەی کە لە ئێستادا نیشانە پشتڕاستکراوەکانیان هەیە دەتوانن داوای بەشداریکردنی Meta Verified بکەن، بەڵام کۆمپانیاکە ڕایگەیاندوە، پلانی نییە هیچ گۆڕانکارییەک لەو کەسانەدا بکات کە پێشتر پشتڕاستکراونەتەوە بە پشتبەستن بە پێداویستییەکانی پێشو.