خه‌ندان-
ئیحسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه له‌باره‌ی سوێندخواردنی پێنج په‌رله‌مانتاریان لێیان ده‌گیرێت به "دیعایه و موزایه‌ده" ناوده‌بات و رایگه‌یاند، ئه‌و حزبانه‌ی كه خۆیان ناوناوه ئۆپۆزسیۆن له كێكی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تدا به‌شدارن، به‌ڵام دو مانگ به‌ر له هه‌ڵبژاردن دێنه ده‌ره‌وه، ده‌شڵێت، "په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ تاڵیبان به‌هێزه و الحمدلله وه‌زعی مامۆستا كرێكار باشه و وره‌ی به‌رزه".
ئیحسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز له‌میانی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی، لە چاوپێکەوتنێکدا كه رۆژنامه‌نوس هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د لەگەڵیدا سازیکردوە، له‌باره‌ی سوێدخواردنی په‌رله‌مانتارانیان سه‌ره‌ڕای ره‌خنه‌كان، رایگه‌یاند، "ئێمه هه‌میشه راستگۆبوین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمان و ئه‌و دیعایانه كاریگه‌ری له‌سه‌رمان دروستناكات و حه‌ز ده‌كه‌ین میلله‌ته‌كه‌مان هۆشیارتر بێت، ئه‌وانه‌ی ئه‌و گله‌یانه له ئێمه ده‌كه‌ن سه‌رۆكی هه‌ردو حزبه ئیسلامییه‌كه یه‌كێیان تائێستا موچه‌ی خانه‌نشینی مه‌جلیسی حوكم وه‌رده‌گرێت و یه‌كێكیان موچه‌ی خانه‌شینی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌گه‌ر حه‌رامه با ئه‌وان له خۆیانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و خه‌باته‌ی كه هه‌مانه ساڵه‌های ساڵه له یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا كه ئه‌وكات هیچ حزبێكی ئیسلامی نه‌بوه ئێمه به‌شداری هه‌ڵبژاردنمان كردوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ته‌زویر بوه مافی خۆمان وازلێهێناوه له پێناو یه‌كڕیزی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ نه‌بێت".
هیچ كه‌سێك ناتوانێت "موزایه‌ده" به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا بكات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هیچ كه‌سێك ناتوانێت "موزایه‌ده" به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا بكات، ئێستا كه په‌رله‌مانتارانه‌یان ده‌ستبه‌كاربون ئه‌وان به یه‌ك لیست له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوی ئیسلامی‌دا به‌شداریان له هه‌ڵبژاردندا كردوه، ئه‌وان به‌بێ پرس و را به بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كشانه‌ته‌وه، وتی، "ئێمه به مافی خۆمانی ده‌زانین له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ری خۆمان ده‌نگی بۆ ئه‌و لیسته داوه كه بچین نوێنه‌رایه‌تی بكه‌ین و ئه‌و ساحه‌یه چۆڵ نه‌كه‌ین".
دو مانگ به‌ر له هه‌ڵبژاردن دێنه ده‌ره‌وه و عه‌تفی خه‌ڵك ده‌جوڵێنن، ئێمه تاقه‌تی ئه‌و فێڵانه‌مان نیه
له‌وه‌ڵامی ره‌خنه‌كان كه ده‌وترێت بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی دژی دروشمی "به‌ره‌و ئیسلاح" وه‌ستاوه‌ته‌وه، ئیحسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز وتی، "نه‌خێر، من حه‌ز ده‌كه‌م میلله‌تی كورد هۆشیار بێت، هه‌مو كاتێك ئه‌و حزبانه‌ی كه خۆیان ناوناوه ئۆپۆزسیۆن له حكومه‌ت و كێكی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تدا به‌شدارن، كێكه‌كه‌ی ده‌خۆن به‌ڵام دو مانگ به‌ر له هه‌ڵبژاردن دێنه ده‌ره‌وه و عه‌تفی خه‌ڵك ده‌جوڵێنن، ئێمه تاقه‌تی ئه‌و فێڵانه‌مان نیه له‌گه‌ڵ میلله‌تی خۆمان و ده‌مانه‌وێت ئه‌و پێگه‌یه چۆڵ نه‌بێت و به‌رگری له‌و خه‌ڵكه بكه‌ین، ئێمه كۆنفراسمان كرد و زۆرینه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان وایان پێباشبو ئه‌و جێگه‌یه پڕبكه‌ینه‌وه".
هه‌مو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ماوه به‌سه‌رچون فه‌رمو بۆ له‌وێ ناكشێنه‌وه؟
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی چۆن رێگه به‌خۆتان ده‌ده‌ن كه بچنه په‌رله‌مان له‌كاتێكدا ده‌زانن گرێبه‌ستی نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ت شكێنراوه و ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژكراوه‌ته‌وه؟، باسی له‌وه‌كرد، "ئه‌و شتانه‌ی كه هه‌یه هیچ په‌یوه‌ندی به دینه‌وه نیه، هه‌مو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ماوه به‌سه‌رچون فه‌رمو بۆ له‌وێ ناكشێنه‌وه؟ هه‌مو ئه‌و قائیمقام و مودیر ناحیه‌یانه‌ی كه دایانناوه له پێشتر هه‌مویان 9 بۆ 10 ساڵه له‌وێن و ماوه‌كه‌یان به‌سه‌رچوه، ئه‌وان هه‌ر له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه به‌شداربون و خانه‌نشینیان هه‌یه بۆ ئه‌وان ناكشێننه‌وه؟ بۆیه ئه‌مانه جگه له یاریكردن به به‌خه‌ڵك هیچی دیكه نیه".
هه‌مو كه‌سێك ده‌زانێت خاوه‌نی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كێیه پێویست به‌وه ناكات ئێمه ته‌عریفی خۆمان بكه‌ین
په‌یوه‌ست به كێشه‌كانی نێوخۆی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، ئیحسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز وتی، "هه‌مو كه‌سێك ده‌زانێت خاوه‌نی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كێیه پێویست به‌وه ناكات ئێمه ته‌عریفی خۆمان بكه‌ین، تانه‌نه‌ت كاتی خۆی قانونی حه‌وت حزبه‌كه ده‌رچو له ئه‌مریكا كه بیل كلینتن ئیمزای كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی دیكه نه‌چێت بزوتنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ئیسلامی كوردستان بكات ئه‌ڵێ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی موعته‌ره‌فه لای هه‌مو وڵاتانی جیهان كه وا عه‌بدولعه‌زیز سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، ئێمه تائێستا باجی ئه‌وه ده‌ده‌ین كه ململان بۆ هیچ وڵات و جێگه‌یه‌ك دانه‌نواندوه هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه ئێمه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن به‌م شتانه‌وه، ئێمه باجی سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری سیاسی خۆمان ده‌ده‌ین، هه‌تا رۆژی قیامه‌تیش له‌و بنه‌ما باشانه لاناده‌ین كه له‌سه‌ری دروستبوین".
ئێمه پێشمه‌رگه بوین ئه‌و ئه‌فغانیانه زۆر زۆر رێزیان له ئێمه گرتوه و حیمایه‌تیان كردوین
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ تاڵیبان، ئه‌و سه‌ركرده دیاره‌ی بزوتنه‌وه وتی، "په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌مو حزبه ئیسلامییه‌كان باشه، رێزمان لێده‌گرن و رێزیان لێده‌گرین، كاتی خۆی كه ئێمه پێشمه‌رگه بوین ئه‌و ئه‌فغانیانه زۆر زۆر رێزیان له ئێمه گرتوه و حیمایه‌تیان كردوین، من خۆم كاتی خۆی كه له پیشاوه‌ر بوم حكومه‌تی عێراق به‌شوێنمانا ده‌گه‌ڕا كه بمانفڕێنێت ئه‌فغانیه‌كان حیمایه‌یان ده‌داینێ، ئێمه په‌یوه‌ندیه‌كی دینداریانه‌ی باشمان هه‌یه، بۆ یه‌كه‌مجاره له‌دوای زیاتر له 50 ساڵ بتوانین ئه‌منیه‌تی ئه‌فغانستان باش بكه‌ن و ئێستاش هه‌مو وڵاتان له ئێرانه‌وه تا ئه‌وروپا و چین و روسیا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی ئه‌وان خۆیان ئه‌و نیزامه‌یان هه‌ڵبژاردوه بۆ ئه‌بێت ئێمه له دوره‌وه بڕیار بده‌ین چی باشه بۆیان و چی باش نیه بۆیان".
مامۆستا كرێكار زوڵمی لێكراوه به‌داخه‌وه هه‌مو مافی مرۆڤیان خسته ژێر پرسیاره‌وه
له‌باره‌ی مه‌لا كرێكار كه ئێستا له ئیتاڵیا له زینداندایه، ده‌ڵێت، "مامۆستا كرێكار زوڵمی لێكراوه به‌داخه‌وه هه‌مو مافی مرۆڤیان خسته ژێر پرسیاره‌وه، له‌كاتێكدا مامۆستا كرێكار هیچ شتێكی له‌سه‌ر ساغنه‌بوه‌وه به‌ڵام سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به‌ڕاستی ڕاگه‌یاندن روی ئه‌و پیاوه‌یان زۆر ناشیرین كرد، پێویست بو حكومه‌تی عێراق به‌ده‌میه‌وه بڕاوت، ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌علوماتمان هه‌بێت الحمدلله وه‌زعی باشه و وره‌ی به‌رزه إن شا‌ء الله ئه‌و زوڵمه‌شی له‌سه‌ر لاده‌چێت".
هه‌وڵمان زۆرداوه به‌ڵام ئه‌وكاره سیاسیه و كاتی خۆشی نامه‌م بۆ پاپای فاتیكان نارد
رونیشیكرده‌وه، "هه‌وڵمان زۆرداوه به‌ڵام ئه‌وكاره سیاسیه و كاتی خۆشی نامه‌م بۆ پاپای فاتیكان نارد و پێموت كه تۆ باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه پێویته پێكه‌وه ژیانی ئایینه‌كان هه‌بێت به‌ڵام چه‌ند مه‌ترێك له‌ولاتر كابرایه‌ك به‌ناوی ئیسلامه‌وه گیراوه، ئه‌گه‌ر تۆ باسی پێكه‌وه ژیانی ئایینه‌كان ده‌كه‌ین جارێ وه‌ره ئه‌و زوڵمه له‌سه‌ر ئه‌و مسوڵمانه لابه‌ره، وه‌ڵامێكیان دایه‌وه به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌یان زه‌عیف بو، په‌یوه‌ندیم به باڵیۆزی نه‌رویجه‌وه كرد و وتم من ئاماده‌م بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ئاڕاسته‌تان كردوه به‌ڵام ده‌توانم بڵێم فشاری ده‌ره‌كیان له‌سه‌ربو وڵاتانی ئەسکەندەنافیا خاوەنی بڕیاری خۆیان نین".