خه‌ندان-
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگه‌یاند، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەشنوسی یاسای بودجەی فیدڕاڵی عێراق بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024، و 2025 پێگەیشتوە.
باسم العوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رەشنوسی یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024، و 2025 ره‌وانه‌ی ئەنجومەنی نوێنەران كردوه.
رەشنوسی یاسای بودجە توانای ئاسانکاری هەیە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە و پلان و بەرنامەکان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، رەشنوسی یاسای بودجە، بە ماددە و بڕگە نوێیەکانی کە بۆ یەکەمجار پەسەندکران، توانای ئاسانکاری هەیە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە و پلان و بەرنامەکانی گەشەپێدان و دابینکردنی ژێرخانی و خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای بودجه گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای بودجه گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن و پشكی كورد 12.67% دیاریكراوه له به‌رامبه‌ر هه‌ندێك پابه‌ندی كه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه، هه‌فته‌ی رابردوش به‌غدا 400 ملیار دیناری راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم كرد.
ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندبێت به‌و مه‌رجانه‌ی كه له بودجه بۆی دانراوه
ئاڵا تاڵه‌بانی، راوێژكاری سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق
به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كراوه هاوشێوه‌ی رێكه‌وتنه‌كانی ساڵانی پێشوه و به‌شی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵێك پابه‌ندی دیاریكراوه، ده‌شڵێت، "ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندبێت به‌و مه‌رجانه‌ی كه له بودجه بۆی دانراوه، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ بكات كه خۆی رازییه له‌سه‌ری ئه‌وكات پێموانیه شتێك بمێنێت به‌ناوی كێشه‌ی بودجه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا".