خه‌ندان-
ئاڵا تاڵه‌بانی، راوێژكاری سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كراوه هاوشێوه‌ی رێكه‌وتنه‌كانی ساڵانی پێشوه و به‌شی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵێك پابه‌ندی دیاریكراوه، ده‌شڵێت، "ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندبێت به‌و مه‌رجانه‌ی كه له بودجه بۆی دانراوه، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ بكات كه خۆی رازییه له‌سه‌ری ئه‌وكات پێموانیه شتێك بمێنێت به‌ناوی كێشه‌ی بودجه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا".
ئاڵا تاڵه‌بانی له‌میانی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی، لە چاوپێکەوتنێکدا كه رۆژنامه‌نوس هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د لەگەڵیدا سازیکردوە، رایگه‌یاند، "له‌مكاته‌دا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئارامه و یاسای بودجه له حكومه‌ت ته‌واوبوه و ده‌چێته په‌رله‌مان، له چه‌ند ساڵی رابردو به‌شێك له كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا بودجه و موچه و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی بون، پێموایه ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسیه‌ی كه له نێوان لایه‌نه‌كانی عێراق كه پێی ده‌وترێت (ئیداره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت) رێككه‌وتنێكی باشه و تائێستا تۆكمه‌یه، ئه‌وه‌ندی ئێمه ئاگامان لێیه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌یه‌وێت باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌بێت و په‌یوه‌ندیه‌كان ئاسایی بن و كێشه‌كان به‌رێگه‌ی دیالۆگ و ده‌ستور و قانون چاره‌سه‌ر بكرێت، كه یه‌كێك له‌وانه بابه‌تی بودجه‌یه".
پشكی هه‌رێم له بودجه جێگیركراوه و له حكومه‌ت ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا پشكی هه‌رێم له بودجه جێگیركراوه و له حكومه‌ت ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه و پێیوایه له‌ناو په‌رله‌مانیشدا كێشه‌ی نابێت چونكه هه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له حكومه‌ت وه‌زیریان هه‌یه و ره‌زایبون له‌سه‌ر ده‌ركردنی پڕۆژه‌ی بودجه له په‌رله‌مانیش زۆرینه‌یان هه‌یه.
به‌غدا و هه‌رێم ئیراده‌ی ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غازیان نەبو
گرفتێكی دیكه كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا سه‌ریهه‌ڵدا یاسای نه‌وت و غاز بو، ئاڵا تاڵه‌بانی له‌وباره‌وه ده‌ڵێت، "بۆ ئه‌وه‌ی به راشكاوی قسه بكه‌ین هه‌ردولا (به‌غدا و هه‌رێم)یش ئیراده‌ی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌یان نه‌بو، پێموایه هه‌ردوكیان حه‌زیان لێبو به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌وت و غاز بكه‌ن، ئێستا پێداگریه‌ك هه‌یه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت یاسای نه‌وت و غاز ده‌ربچێت و سه‌رۆك وه‌زیرانیش له دیداری سلێمانی ته‌ئكیدی لێكرده‌وه".
هه‌مو كاتێك پشكی كورد دیاریكراوه به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا پابه‌ندی هه‌رێمی كوردستانیش نوسراوه
په‌یوه‌یست به پشكی كورد، رونیكرده‌وه، "هه‌مو كاتێك پشكی كورد دیاریكراوه به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا پابه‌ندی هه‌رێمی كوردستانیش نوسراوه، حكومه‌ت جگه له نه‌فه‌قاتی سیادی له نه‌فه‌قاتی دیكه به‌شی هه‌رێم دیاریكردوه به‌رامبه‌ر به پابه‌ندیه‌كان كه راده‌ستكردنی بڕێك نه‌وت بوه كه وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كردوه، ئێمه له ساڵانی رابردو به به‌رده‌وامی كێشه‌مان هه‌بوه كه قه‌ناعه‌ت به په‌رله‌مانتاری حزبه سیاسیه‌كان بكه‌ین ده‌نگ به‌و بودجه‌یه بده‌ین كه به‌ڕاستی بیڵێم حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندیه‌كانی جێبه‌جێ نه‌ده‌كرد، كێشه دروستده‌بو و په‌رله‌مانتار ده‌كه‌وتنه ئه‌وه‌ی كه رێككه‌وتنه‌كه شكاوه و ده‌چونه دادگای فیدڕاڵی شكاتیان ده‌ركرد".
هه‌رێم پابه‌ندبێت پێموانیه شتێك بمێنێت به‌ناوی كێشه‌ی بودجه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌م رێككه‌وتنه‌شی كه كراوه بۆ زانیاریت هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشوه و به‌شی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵێك پابه‌ندی دیاریكراوه، پێموایه بڕوات له په‌رله‌مان و ره‌نگه مشت‌ومڕ و شكاتی تێبكه‌وێت، به نه‌تجیه ده‌ڕوات، به‌ڵام ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندبێت به‌و مه‌رجانه‌ی كه له بودجه بۆی دانراوه، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ بكات كه خۆی رازییه له‌سه‌ری ئه‌وكات پێموانیه شتێك بمێنێت به‌ناوی كێشه‌ی بودجه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا".
ئه‌و قسانه هیچی راست نین كه به‌غدا بیه‌وێت قه‌واره‌ی هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه
له‌باره‌ی نیگه‌رانیه‌كان په‌یوه‌ست به نیه‌تی به‌غدا بۆ لاوازكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، راوێژكاره كورده‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وتی، "پێموایه ئه‌و قسانه هیچی راست نین كه به‌غدا بیه‌وێت قه‌واره‌ی هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و ئه‌و قه‌واره‌یه نه‌مێنێت، ئه‌سڵه‌ن به‌شێكی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیداره و حوكمڕانی له هه‌رێم به‌ڵام ئه‌وه من نیم ئه‌وه بلاسخارت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه له چه‌ندین كۆڕ و كۆبونه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكید له‌وه‌ده‌كاته‌وه ده‌بێت چاكسازی حه‌قیقی له هه‌رێم بكرێت له‌ڕوی ئیداره و دیموكراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ و بیروڕای ئازاد، چونكه كوردستان له چه‌ند ساڵی رابردو نمونه‌یه‌كی جوانتربوه له به‌شه‌كانی عێراق بۆ ئه‌م مه‌سه‌لانه، به‌ڵام ئێستا لایه‌نه نێوده‌وڵه‌یه‌كان ده‌ڵێن پاشه‌كشه‌یه‌ك هه‌یه و ئه‌مانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوردستان ده‌كات".
هه‌مواری ده‌ستور هه‌ر په‌یوه‌ندی به هه‌رێمه‌وه نیه و ناشبێت بترسین له ده‌ستكاریكردنی
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا به‌ده‌ستكاریكردنی ده‌ستوری عێراق، كێشه بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان؟ ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت، "ده‌مێكه باس له هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌كرێت و ده‌ستور خۆی مادده‌یه‌كی تیایه ده‌ڵێت، ده‌بێت هه‌مواربكرێته‌وه، ئێمه له خولی یه‌كه‌م لیژنه‌یه‌كمان دروستكرد و گه‌یشتینه ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ندێك ته‌عدیلات به‌ڵام دواتر له‌به‌ر هه‌ندێك كێشه‌ی مادده‌ی 140 و مه‌سه‌له‌یه‌كیش هه‌یه په‌یوه‌سته به ژنان، له خولی چواره‌م به‌بۆنه‌ی داوای خۆپیشانده‌ران لیژنه‌یه‌ك دروستكرا هه‌ر نه‌گه‌یشتنه نه‌تیجه، ئێستاش باسده‌كرێت، هه‌مواری ده‌ستور هه‌ر په‌یوه‌ندی به هه‌رێمه‌وه نیه و ناشبێت بترسین له ده‌ستكاریكردنی، چونكه هه‌ندێك شت هه‌یه ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌رێمه‌وه هه‌یه پارێزراوه".
شاهێدیه‌ك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران بده‌ین، راوێژی به هه‌ندێك له نزیكه‌كانی كرد كه ئایا چی بكات بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه؟
په‌یوه‌ست به جددیه‌تی حكومه‌تی عێراق بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی به پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه، ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت، "پێموایه حكومه‌ت جددیه، شاهێدیه‌ك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران بده‌ین، راوێژی به هه‌ندێك له نزیكه‌كانی كرد كه ئایا چی بكات بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه؟ ئێمه هه‌مومان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوین رێكاره یاساییه‌كانی به پارێزگابونی ته‌واوبكات، ئێمه له خولی رابردوی په‌رله‌مان له‌ساڵی سێیه‌مدا داوایه‌كمان وه‌كو فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان خسته به‌رده‌م په‌رله‌مان، هه‌ر خۆشم داواكه‌م له په‌رله‌مان خوێنده‌وه و به‌تێكڕای ده‌نگی ئاماده‌بوان په‌رله‌مان بڕیاریدا و حكومه‌تی پابه‌ندكرد كه ده‌بێت رێكاره یاسایه‌كان ته‌واوبكات، به‌ڵام ئه‌وه‌بو حكومه‌ت دوایخست و ئه‌م داوایه له‌م كابینه‌یه دوباره كرایه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران كردی به ده‌ستپێكێك بۆ هه‌ڵه‌بجه و پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌نێردرێت بۆ په‌رله‌مان و هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته 19هه‌مین پارێزگای عێراق".