حکومەتی هەرێم پاشەکەوت دەستپێدەکاتەوە

10:50 - 11/03/2023

40359جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سەرچاوەیەک لە یەکێک لەوەزارەتەکان رایگەیاند، حکومەتی هەرێم، بەهۆی قەیرانی نەختینە و کەمبونەوەی داهاتی نەوتەوە، بەڕێژەی 75% نەسریەی وەزیرەکان و دیوانی وەزارەتەکانی بەناوی پاشەکەوتەوە کەمکردۆتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەیەکێک لەوەزارەتەکانەوە بە خەندان دراون، حکومەتی هەرێم لەم مانگەوە نەسریەی وەزیرەکان و دیوانی وەزارەتەکانی بەڕێژەی 75% کەمکردۆتەوە، هۆکاری ئەوەشی بۆ کەمبونەوەی داهاتی نەوت و قەیرانی نەختینەیی گەڕاندۆتەوە.

بەشێکی زۆر لە بانکەکانی هەولێر و دهۆکیش، هاوشێوەی سلێمانی کێشەی سیولەیان بۆ دروستبوە

هەر بەگوێرەی ئەو زانیاریانە، لەئێستادا بەشێکی زۆر لە بانکەکانی هەولێر و دهۆکیش، هاوشێوەی سلێمانی کێشەی سیولەیان بۆ دروستبوە و پارەیەکی کەمیان لەبەردەستدا ماوە، هەربۆیە حکومەت بڕیاریداوە پاشەکەوت لە نەسریەی وەزیرەکان و دیوانی وەزارەتەکان دەستپێبکات.

حکومەتی هەرێم بۆ مانگی (شوبات/2) تەنها 25%ی نەسریەی وەزیرەکان و دیوانی وەزارەتەکانی خەرجکردوە

لەزانیاریەکاندا ئەوەشخراوەتەڕو، حکومەتی هەرێم بۆ مانگی (شوبات/2) تەنها 25%ی نەسریەی وەزیرەکان و دیوانی وەزارەتەکانی خەرجکردوە، تاوەکو ئێستاش هیچ وادەیەکی بۆ دانەوەی ئەو 75%یەی دیکە نەخستۆتەڕو کە وەکو پاشەکەوت لەئەستۆی حکومەت دەمێنێتەوە، لەکاتێکدا کێشە بۆ بەشێک لەوەزارەتەکان دروستبوە بەهۆی ئەوەی ئەو پرۆژانەی لە نەسریەی وەزارەتەکانیان ئەنجامیانداوە، لەئێستادا ناتوانن پارەی پێویستیان بۆ خەرجبکەن.

نیشانەکردن

موچه‌

بەپەلە