خهندان-
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری قەیسەری ناوەڕاستی تورکیای هەژاند.
سەرۆکایەتیی دەزگای کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد) لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەگوڕی 4.8 پلەی رێختەر لە قەزای حەجیلەر لە شاری قەیسەر تۆمارکراوە.
بومەلەرزەکە بە قوڵایی 7 کیلۆمەتر لە ژێر ڕوی زەوی رویداوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، بومەلەرزەکە بە قوڵایی 7 کیلۆمەتر لە ژێر ڕوی زەوی و بەدوری 65 کیلۆمەتر لەرۆژئاوای شاری ئادیەمان رویداوە.
سەبارەت بەزیانەکانی بومەلەرزەکە، ئافاد باسی لەوەکردوە، تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی گیانلەدەستدان و برینداربون، یاخود زیانە ماددیەکان لەناوچەکەوە رانەگەیەندراوە.