خەندان-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بڕیاریدا رۆژی چوارشەممە 8ی ئازار، دەست بە دابەشکردنی موچە بکات و وەزارەتی تەندروستیش یەکەم شوێن دەبێت کە موچە وەردەگرێت.
8ی ئازار دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، رۆژی چوارشەممە (2023/3/8) دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دەکرێت و پێدەچێت ئەمڕۆش خشتەی موچە بڵاوبکرێتەوە، وەزارەتی تەندروستیش یەکەم شوێن دەبێت کە موچە وەردەگرێت.
لە هەمان رۆژدا موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرا
رۆژی 2023/2/6 وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان دەستیکرد بە دابەشکردنی موچەی مانگی کانونی دوەم و لە هەمان رۆژدا موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرا.