خه‌ندان-
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌كانی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی دوی فه‌رمانبه‌ران دیارنیه، پێده‌چێت به‌هۆی پشوی فه‌رمییه‌وه دابه‌شكردنه‌كه دواكه‌وتبێت و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن سبه‌ی ئاگاداربكرێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌كانی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "تاوه‌كو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هیچ نوسراوێك یان ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كمان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه بۆ دابه‌شكردنی موچه پێنه‌گه‌یشتوه، دیارنیه كه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت".
چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یاخود سبه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئاگاداربكرێنه‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یاخود سبه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بۆ دابەشکردنی موچە ئاگاداربكرێنه‌وه كه كه‌س ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه بكه‌ن، به‌ڵام پێشتر پێیان وتوه "دابه‌شكردنی موچه به‌هۆی پشوه‌وه دواكه‌وتوه".
بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بو
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا پاره‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستدایه بۆ دابه‌شكردنی موچه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی، "بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بو، ته‌نانه‌ت موچه‌ی خانه‌نشینانیش به‌بێ كێشه دابه‌شكرا له‌كاتێكدا مانگه‌كانی دیكه به‌هۆی نه‌بونی سیوله‌وه كێشه‌ی بۆ دروستده‌بو".
یه‌كی ئه‌م مانگه، سەرچاوەیەکی باڵا لەوەزارەتی داراییەوە بە خەندان-ی راگەیاند، ئامادەکاریەکان بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی (شوبات/2)ی فەرمانبەران دەستیپێکردوە، بڕیاریشە رۆژانی 6 و 7ی ئەم مانگە دەست بەدابەشکردنی بکرێت و هاوشێوەی خشتەی مانگەکانی رابردوش، وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت موچەی پێدەدرێت.
پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبو، هه‌مو 25ی مانگێك ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه ده‌كات، به‌ڵام زیاتر له ساڵێكه سه‌ره‌تای مانگ موچه دابه‌شده‌كات و ئه‌مساڵیش دابه‌شكردنی موچه‌ی چه‌ند رۆژێك دواخست.