بانکی ناوەندی بڕیارێکی بۆ کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەرکرد

12:22 - 02/03/2023

17732جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، پێویستە سەرجەم کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو پابەندبن بە فرۆشتن و مامەڵەکردن بە دۆلار بە نرخی فەرمی، ئەویش پاڵپشت بەو رێنمایی و بڕیارانەی بانکەکەیان لە ساڵی 2023دا دەریکردون.

بەگوێرەی دوایین بڕیاری بانکی ناوەندی عێراق کە ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە ئاستی جیهان و بەتایبەت هەردو کۆمپانیای (وێستەرن یونیون و مۆنی گرام)ـی کردوە، کە ئەو دو کۆمپانیایە بەرپرس دەبن لە حەواڵەکردنی هەمو جۆرە پارەیەک بۆ دەرەوەی وڵات، وەک لە بڕیارەکەدا هاتوە ئەو رێکارە بەمەبەستی جێگیرکردنی بازاری دراو دەرچوە.

دەبێت هەر 100 دۆلارێک بە 132 هەزار دینار ئاڵوگۆڕی پێوەبکرێت
لە بڕیارەکەدا هاتوە، پێویست هەردو کۆمپانیای (وێستەرن یونیون و مۆنی گرام) پابەندبن بە ئاڵوگۆڕی دراو بەنرخی فەرمی کە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینارە و بەگوێرەی یاسا و رێنماییەکان رێکخراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، داواکاری سەرجەم کۆمپانیاکانی دیکەی ئاڵوگۆڕی دراو وەردەگیرێن بەمەبەستی بەهێزکردنی هەماهەنگییان لەگەڵ هەردو کۆمپانیاکە و رێکخستنی کارکردنیان بەگوێرەی رێنمایی ساڵی 2023ـی تایبەت بە گواستنەوەی دراو بۆ دەرەوەی وڵات.

نیشانەکردن

عێراق دراو