بومەلەرزە ئیندۆنیسیای هەژاند

08:46 - 02/03/2023

9285جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.7 پلە بە پێوەری رێختەر باشوری دورگەی سومتەرەی لە ئیندۆنیسیا هەژاند و تائێستاش هیچ ئامارێک لەبارەی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە.

بومەلەرزەکە بەگوڕی 5.7 پلە بە پێوەری رێختەر بوە

ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپا بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکە بەگوڕی 5.7 پلە بە پێوەری رێختەر بوە و ناوەندەکەی باشوری دورگەی سومتەرە بوە، هەروەها بومەلەرزەکە بە قوڵایی 47 کیلۆمەتر لە ژێر زەوییەوە بوە.

ناوەڕاستی مانگی رابردوش بومەلەرزەیەکی بەهێز رویدابو 

ناوەڕاستی مانگی رابردوش بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.4 پلەی رێختەر دورگەکانی تانیمباری لە پارێزگای مالوکو لەئیندۆنیسیا هەژاند.

مەترسی رودانی تسۆنامی نییە 

لەلای خۆیەوە، دەزگای جیۆفیزیای ئیندۆنیسیا رەتیکردەوە، مەترسی رودانی تسۆنامی هەبێت و  دەڵێت، تا ئێستا ئەگەری رودانی تسونامی نییە و بەدواداچون و لێکۆڵینەوەکانیشیان بۆ زیانەکانی ئەو بومەلەرزەیە دەستپێکردوە.

نیشانەکردن

بومەلەرزە