خه‌ندان-
هاوڕێ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 38 بۆ 39 ساڵانه و ونبویه‌كی کیمیابارانی هەڵەبجەیه، دادگا له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌یه‌وه بڕیاریداوه كه كوڕێكی خێزانێكی هه‌ڵه‌بجه‌یه و ئێستا كه‌سوكاری جگه له دایكی له ژیاندا ماون، به‌ڵام خۆی ده‌ڵێت، باوكی ره‌تیده‌كاته‌وه كوڕی ئه‌وان بێت و داوای پێداچونه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی كردوه له دادگا.
هاوڕێ كه لای خێزانه‌كه‌ی له هه‌ڵه‌بجه ناوی كورده‌وانه، له 30ی مانگی 8ی 1988 سه‌ربازێكی حكومه‌تی عێراق له هه‌ڵه‌بجه‌وه بردویه‌تی بۆ شاری به‌غدا و له‌وێشه‌وه خێزانێك وه‌ری گرتوه كه خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه، به‌ڵام ساڵی 2021 دوای ئه‌وه‌ی باوكی كۆچی دوایی ده‌كات به‌هۆی "میرات"ه‌وه كێشه‌ی بۆ دروستده‌بێت و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ڵێن، "تۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یت و بڕۆ به‌دوای كه‌سوكارت بگه‌ڕێ".
باوكی ده‌ڵێت ره‌تیده‌كاته‌وه و پێده‌چێت جارێكی دیكه پشكنینی DNAیان بۆ بكرێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی هاوڕێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی هه‌ندێك نیشانه‌وه ئاماژه‌كان واده‌رده‌كه‌ون كه كوڕی هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی مه‌حمود فه‌تاح عه‌بدولمحه‌مه‌د، دوای ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێته‌وه و له به‌غدای پایته‌خت پشكنینی DNA بۆ ده‌كرێت، به‌پێی پشكنینه‌كان به‌ڕێژه‌ی 54% سه‌لمێنراوه كه كوڕه ئه‌و هاوڵاتییه، به‌ڵام باوكی ده‌ڵێت ره‌تیده‌كاته‌وه و پێده‌چێت جارێكی دیكه پشكنینی DNAیان بۆ بكرێته‌وه.
"ئه‌مڕۆ دادوه‌ر بڕیاریدا كه 100% من كوڕی ئه‌وانم به‌ڵام بۆیه راگیراوه باوكم تانه‌ی له بڕیاره‌كه داوه
هاوڕێ كه لای خێزانه‌كه‌ی له هه‌ڵه‌بجه به كورده‌وان ناسراوه له لێدوانێكی تایبه‌تدا به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ دادوه‌ر بڕیاریدا كه 100% من كوڕی ئه‌وانم به‌ڵام بۆیه راگیراوه چونكه ئه‌و پیاوه‌ی كه باوكمه (مه‌حمود) تانه‌ی له بڕیاره‌كه داوه و ئه‌وه جاری دوه‌مه تانه‌ی لێده‌دات، به‌ڵام پشت به‌خوا به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و دادوه‌ر داوای په‌سه‌ندكردنی پشكنینه‌كه ده‌كات و دواتر یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه".
سه‌لمێنراوه كه من كوڕی ئه‌و خێزانه‌م، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خێزانی خۆیانه‌وه تانه له بڕیاره‌كه ده‌دات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سه‌لمێنراوه كه من كوڕی ئه‌و خێزانه‌م، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خێزانی خۆیانه‌وه باوكم (مه‌حمود) تانه له بڕیاره‌كه ده‌دات و فشاری لێده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی تانه له بڕیاره‌كه بدات".
هاوڕێ پێشتر له كه‌ركوك ژیاوه و یه‌كی مانگی 3ی ساڵی 2021 گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه
هاوڕێ پێشتر له كه‌ركوك ژیاوه و یه‌كی مانگی 3ی ساڵی 2021 گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه، خۆی ده‌ڵێت، "بۆ گه‌ڕان به‌دوای كه‌سوكاره‌كه‌م رێگه‌ی یاسام گرته‌به‌ر".
ئه‌و رونیكرده‌وه، "به دیاریكراوی نازانم رۆژی له‌دایكبونی خۆم به‌ڵام به‌پێی وته‌كانی كه‌سوكارم ته‌مه‌نم ته‌مه‌ن له نێوان 1984 و 1985ه، ئێستا كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كه‌م و كامێرامانم، كه‌سوكاره‌كه‌شم له هه‌ڵه‌بجه هه‌مویان ماون ته‌نها دایكم له كاره‌ساته‌كه‌دا كۆچی دوایی كردوه".
به‌هۆی نیشانه‌یه‌كه‌وه كه‌سوكاره‌كه‌م ده‌مناسنه‌وه و ده‌ڵێن كوڕی ئێمه‌یت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "به‌هۆی نیشانه‌یه‌كه‌وه كه‌سوكاره‌كه‌م ده‌مناسنه‌وه و ده‌ڵێن كوڕی ئێمه‌یت، نیشانه‌یه‌كم له‌سه‌ر ده‌ستم هه‌یه، به‌ڵام به‌پێی پشكنینه‌كان 100% كوڕی مه‌حمود فه‌تاحم و ناوی راسته‌قینه‌شم كورده‌وانه".
هاوڕێ هاوسه‌رگیری كردوه و سێ منداڵی هه‌یه و ئێستا له كه‌ركوك ده‌ژی
هاوڕێ هاوسه‌رگیری كردوه و سێ منداڵی هه‌یه و ئێستا له كه‌ركوك ده‌ژی، به‌ڵام ده‌ڵێت كاره‌كه‌ی له سلێمانی و كه‌ركوكه‌و وتی، "دڵخۆشم كه كه‌سوكاره‌كه‌م دۆزییه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ئازارێكی ناخۆشه".
کیمیابارانی ھەڵەبجە یان کۆمەڵکوژیی ھەڵەبجە لە 16ی ئازاری 1988 رویدا لە کۆتایی ڕۆژەکانی جەنگی ئێران- عێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاتر له پێنج هه‌زار هاوڵاتی کوردی بێتاوانی لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و 10 هه‌زار کەسی دیكه‌شی برینداربون و به‌شێكیان تاوه‌كو ئێستا ده‌ناڵێنن، هه‌ربه‌هۆی کیمیابارانی ھەڵەبجەوه سه‌دان منداڵ ونبون.