لە فڕۆکەخانەی هەولێر بە پێنج مەرج دۆلار بە گەشتیاران دەفرۆشرێت

03:44 - 13/02/2023

13020جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە گەشتیاران دەتوانن لەرێگەی نوسینگەی ‌(RT)ی بانكی فڕۆكه‌خانه‌وە دۆلاریان بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی دەستبکەوێت، بەو مەرجەی ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات دەبێت پاسپۆرت و تکتی هەبێت و پرۆسەی (بۆردینگ)ـیش تەواو بکات.

لە فڕۆکەخانەی هەولێر تاوەکو 7 هەزار دۆلار بەنرخی تازە دەدرێتە گەشتیاران

ئەحمەد هۆشیار، بەرێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئەمڕۆ بە خەندان-ی راگەیاند، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریداوە لەرێگەی (RT) بانکەوە دەستبکات بە فرۆشتنی دۆلار بەنرخی تازە بۆ گەشتیاران، بڕیارەکەش لە ئەمڕۆوە کەوتوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 نوسینگەی ‌(RT)ی بانكی فڕۆكه‌خانه‌ دۆلار بەنرخی فەرمی دەدات بە گەشتیاران 

له‌ ئەمڕۆ دو شه‌ممه‌وه‌ بڕیاردراوە به‌ فرۆشتنی دۆلار لە نوسینگەی ‌(RT)ی بانكی فڕۆكه‌خانه‌ی هەولێر، به‌ هه‌مان نرخی بانكی ناوه‌ندی کە 7000 دۆلارە بۆ هه‌ر گه‌شتیارێك.

 

مەرجەکانی سودمەندبون لە بڕیارەکە: 

1- هەبونی پاسپۆرت

2-هەبونی تیکت
3- تەواوکردنی بۆردینگ
4- گه‌شتیار پێویستە سه‌روی 18 ساڵ بێت
5- هه‌ر گه‌شتیارێك بۆی هه‌یه‌ ته‌نیا یه‌كجار له‌ مانگێك دا سود له‌م بڕیاره‌ وه‌ربگرێت. 

بڕیارەکە ئەو گەشتیارانە ناگرێتەوە کە سەردانی ئێران، سوریا، لوبنان و کۆریای باکور دەکەن 

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت، گه‌شتیار له‌ كاتی گه‌شتكردن بۆ ئه‌م وڵاتانه‌ سودمه‌ند نابێت له‌م بڕیاره‌ بەپێی بڕیاری بانکی ناوەندی کە بریتین لە وڵاتانی (ئێران، سوریا، لوبنان و كۆریای باكور).